ئێواره‌ی دوێنێ (6/5/2012) چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی چه‌ند مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر پاش ئه‌وه‌ی له مزگه‌وتی سه‌واف بڕیاری مانگرتنیان دابوو تا كاك نێچیرڤان قسه‌یان بۆ نهكاتو، راسته‌وخۆ نه‌یان دوێنێت، هه‌رچه‌نده بابهتهكان له رووی یاساییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نه‌بوو، به‌تایبه‌تی ده‌ركردنی یاسا‌و دادگاییكردن، كه یه‌كه‌میان ئیشی په‌رله‌مانه‌و، دووه‌میشیان ئیشی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایه، به‌ڵام دیار بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌و مامۆستایانه كرد.
ئه‌وه‌ی تێبینی كرا، سه‌رۆكی حكومهتو ئه‌و چه‌ند مامۆستایانه‌ی چه‌ند مزگه‌وتێكی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی كۆكبوون له‌سه‌ری، هه‌مان ئه‌و بڕگانه بوون، كه پێشتر له په‌رله‌مانی كوردستان‌و، به‌شێوه‌ی ره‌سمی جێبه‌جێ كرابوون.
چونكه به‌یانییه‌كه‌ی رۆژنامه‌كه بڕیاری داخستنی درا، هه‌روه‌ها به ره‌سمی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی یاسایی پڕۆژه بڕیارێك به زووترین كات ئاماده بكه‌ن، كه ئه‌م سوكایه‌تیانه به‌توندتر سزا بدرێن، چونكه كێشه ته‌نها ئه‌و گۆڤاره نییه.
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاڵی دیكه، كه پێشتر هه‌موویان به‌شێوه‌ی ره‌سمی‌و له شوێنی یاسایی خۆی بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، وه له كاتی نیوه‌ڕۆی دوێنێدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهڤانیو له ناو هۆڵی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌ر یه‌ك له‌لایه‌نه به‌شداربووه‌كانیش وه‌ك لێژنه‌كانی (ئهوقافو یاسایی‌و مافی مرۆڤ) له په‌رله‌مانی كوردستان‌و، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئهوقافو یه‌كێتی زانایان ئیمزایان كردووه، كه به جیددی بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌روه‌ها خواسته‌كانی ئه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ی ئایینی، هه‌مان ئه‌و خواستانه بوون، كه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دوو رۆژ پێش ناره‌زایی ئه‌و مامۆستایانه پێشكه‌شی كردن. به‌وه‌ی پێویسته ئه‌م گۆڤاره رابگیرێت‌و، یاسایه‌كی روونتر له‌م باره‌وه دهربچێتو، وه‌زیری رۆشنبیریش باشتر وایه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.هه‌روه‌ك ستافی گۆڤاره‌كه‌ش وێڕای داننان به هه‌ڵه‌و داوای لێبووردن كردن، ئاماده‌یی خۆشیان بۆ هه‌موو كاره یاساییه‌كان ده‌ربڕی. كه پێشتر بڵاوكرابوونه‌وه.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان پێشی هه‌ینی راگه‌یاند بوو، كه ئه‌گه‌ر رێگه‌ی یاسایی نه‌گیرێته به‌ر، ئه‌وا خۆپیشاندانێكی هێمنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
بۆیه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ی ئایینی هه‌ولێر، وێڕای ده‌ستخۆشی كردن، ته‌نها وه‌ك زه‌مانه‌تێك بوون بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه چه‌ند قۆڵیه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه یه‌كێتی زانایان وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایانی ئایینی پێی هه‌ڵستا، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاسایی بوو، كه مامۆستایانی ئایینی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م حاڵه‌تانه دووباره ده‌بنه‌وه‌و، هیچ ئه‌نجامێكی وه‌هاشی نه‌بووه، كه ئه‌وان هه‌ستیان پێ كردبێت، بۆیه مافێكی سروشتیان بوو، كه ئه‌و داكۆكییه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌موو خواسته‌كانی ئه‌وان، پێشتر له رێگه‌ی یه‌كێتی زانایان گهیێندراونو، بڕیاریشی پێ ده‌رچوو بوو، بۆیه یه‌كێتی زانایان هه‌موو مامۆستایانی ئایینی به به‌شێك له خۆی دهزانێتو، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان مورتاح بن له‌و بڕیارانه‌ی پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند قۆڵی ده‌رچوونه‌و، ئه‌وانیش ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه.
له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه ده‌قی ههوڵو كاره‌كان ببینه، كه خواستی زانایان‌و كار‌و هه‌وڵه‌كانی تێدایه، كه هه‌ر زوو یه‌كێتی زانایان به هه‌موویان هه‌ڵستاوه.
یه‌كێتی زانایان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری چرپه تۆمار ده‌كات... به ئاشكرا پیرۆزییه‌كان پێشێل ده‌كرێن
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2440
بۆ ئه‌كتیڤكردنی داواكاری گشتی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی وه‌زیری داد ده‌كات
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2444
یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری چرپه تۆمار كرد
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2443
روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان... گۆڤاری چرپه داخرا
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2445
روونكردنەوەیەك لە گۆڤاری چرپه وە
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2441
|