ئه‌میر گه‌ردی/ میسڕ
رۆژی دووشه‌ممه 7\5\2012 له میانه‌ی پڕۆگرامی (اخلاق النبی_صلی الله علیه وسلم) كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی (الثانية) ی میسڕی یه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خولی شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێم، له راپۆرتێكدا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی قازی ره‌شاد موفتی له شاری هه‌ولێرو، مامۆستا شێخ سامی پێشنوێژ‌و وتارخوێ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئایینیه‌كانی شاری كه‌ركوك سازكرد.
ئه‌مه‌و زانایانی ناوبراو له وته‌كانیاندا، ستایشی هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێم‌و، حكومه‌تی كۆماری میسڕی عه‌ره‌بی‌و، زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریفیان كرد‌و، ئاسانكاری‌و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌یان به‌رز نرخاند‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامیان بۆ خواستن.
|