ئه‌میر گه‌ردی: میسڕ
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی6\5\2012 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ، خولی رۆشنبیری زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، له ئێستادا بڕیار وایه كه، جگه له رۆژانی سێشه‌ممه‌و هه‌ینی، رۆژانه دوو وانه‌و بابه‌تی جیاواز له لایه‌ن زانایانی زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف پێشكه‌شبكرێت‌و، هه‌ر رۆژێكیش وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت‌و كراوه، له‌سه‌ر بابه‌ت‌و باس‌و خواسی شه‌رعی‌و فیقهیه‌كان پێشكه‌شبكرێت.
ئه‌مه‌و له‌یه‌كه‌م رۆژی خولی ناوبراو، له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالمعگی البیومی راگری كۆلێژی (اصول ا‌لدین)و، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی (عه‌قیده) له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، بابه‌تێك له ژێر ناوی (الفلسفه الاسلامیه) پێشكه‌شكراو، تیایدا به‌ڕێزیان تیشكی خسته پێناسه‌و گرنگی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌و، به درێژی باسی هه‌ریه‌ك له فه‌یله‌سوفانی ئیسلام (فاڕابی)و (ئیبن سینا) و (كیندی) كرد‌و، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه: كه به داخه‌وه ئه‌گه‌رچی وانه‌ی فه‌لسه‌فه له ئێستادا گرنگیێكی وای پێ‌نادرێت كه‌له ئاست پێویستدا بێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ كه فه‌لسه‌فه باشترین سه‌لمێنه‌رو پاڵپشتی ده‌قه شه‌رعیه‌كانه.
دواتر‌و هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژدا، به‌ڕێز دكتۆر جمال فاروق مامۆستای به‌شی (المذاهب والادیان) له كۆلێژی (الدعوة الاسلامیه)ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، بابه‌تێكی له ژێر ناوی (التصوف وادابه) پێشكه‌شكرد، كه تیایدا به‌ڕێزیان وێڕای پێناسه‌ی (تصوف)، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: كه هه‌رچه‌نده زاراوه‌ی ته‌سه‌وف، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت)و یاوه‌رانی، وه‌ك وشه‌و زاراوه به‌كار نه‌هاتووه، به‌ڵام له قاعیده‌ی فیقهیدا هاتووه: (لا مشاحة فی الاصطلاح) به‌تایبه‌ت كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ته‌سه‌وفیش دیاره، كه پاك راگرتنی نه‌فسی مرۆڤه‌و، خاوێنكردنه‌وه‌یه‌تی له گوناه‌و تاوان.
پاشان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر خالد عیمڕان سه‌رپه‌رشتیاری خولی ناوبراو، وۆرك شۆپێك به‌ڕێوه‌چوو له ژێر ناونیشانی (ترفیع كفا‌ءة الداعی)، كه ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند‌و، زانایانی هه‌رێم به گه‌رمی‌و چوستیه‌وه به‌شداریان تێدا ده‌كردو، بوونه جێگای سه‌رنجی مامۆستایانی پێشكه‌شكار.
شایانی باسه: هه‌ریه‌ك له وانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و ته‌سه‌وف تا كۆتایی خوله‌كه درێژه‌یان ده‌بێت.
|