ئه‌میر گه‌ردی/ میسڕ
رۆژی دووشه‌ممه 7\5\2012 خولی رۆشبیری زانایانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، له قاهیره، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه سه‌عید گرتكی، سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له رۆژی دووه‌می خوله‌كه‌دا، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله النجار مامۆستای كۆلێژی شه‌ریعه‌و قانون له زانكۆی ناوبراو، وانه‌یه‌ك له ژێر ناوی (الفتوی وضوابطها) پێشكه‌شكراو، تیایدا به‌ڕێزیان به درێژی پێناسه‌و گرنگی فه‌توای خسته روو، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه هه‌ركاتێك خه‌ڵك له باسێكی په‌یوه‌ست به ئایین تێنه‌گه‌ن، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی زانایانی ئایینیه، نه‌ك هه‌ڵه‌ی ئایین خۆی، بۆیه ده‌بێ زانایانی ئایینی له‌وه تێبگه‌ن كه فه‌توا ئه‌ركێكی گرانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، گوتی: ئه‌ركی هه‌ره‌سه‌ره‌كی زانا‌و موفتی ئه‌وه‌یه، شاره‌زایی‌و ئاگاداری ته‌واوی له هه‌ریه‌ك له باسه‌كانی (مصلحة)و (مفسدة)و (فقه النفس) هه‌بێ‌و، ده‌بێ كۆی موسڵمانانیش ئه‌وه بزانن: كه (الاختلاف فی الرأی لایذهب للود قضیة).
پاشان‌و، له هه‌مان رۆژدا، له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالفتاح عبدالغنی العوار مامۆستای ته‌فسیرو علوم الحدیپ له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، وانه‌یه‌ك له ژێر ناوی (التفسیر التحلیلی) پێشكه‌شكراو، تیایدا به‌ڕێزیان باسی له‌وه‌كرد: كه نهێنی‌و شاراوه له‌بن نه‌هاتوه‌كانی قورئانی پیرۆز رۆژ به‌رۆژ ئاشكراتر ده‌بن‌و ده‌دره‌وشێنه‌وه‌و، له كۆنه‌وه زانایان فه‌رموویانه: كه (الزمن خیر مفسر للقران).
دواتر وۆرك شۆپێك له ژێر ناونیشانی (ظاهرة الدعاة الجدد) له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر خالد عیمڕان پێشكه‌شكراو، تیایدا به به‌شدار گفتوگۆی كراوه‌ی زانایان تاوتوێی باسی كاری بانگخوازی‌و، جیاوازی نێوان زانایانی ئایینی‌و بانگخوازان كرا‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
|