ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی د‌و‌وشه‌ممه 7/5/2012 وه‌فدێكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كار‌وباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانیان كرد كه پێك هاتبو‌ون له به‌ڕێزان مامۆستا یه‌شار جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هه‌ر یه‌ك له د.صباح به‌رزنجی و گولیزار خان و سه‌میره خان ئه‌ندامانی لیژنه، وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن لێپرسرا‌وی لقی چه‌مچه‌مال مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی و كارگێڕانی لق و چه‌ند مامۆستایه‌كی تره‌وه پێشوازیان لێ كرا له دانیشتنێكدا لێپرسرا‌وی لق به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و سوپاسی كردن كه ئه‌مه د‌و‌وه‌مین جاره سه‌ردانی لقی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ن و به‌كورتی تیشكی خسته سه‌ر بار‌ودۆخی ئایینی له كوردستان و باسی ڕۆڵی په‌رله‌مانی كرد له بابه‌ته‌كاندا و به پێویستی زانی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر پرسه ئایینیه‌كان بكات و چه‌ند دا‌واكاری و پێویستی یه‌كی زانایانی ئایینی هه‌بو‌و ئاراسته‌ی كردن و زانایانی ئاماده‌بو‌وش چه‌ندین پێشنیار و بابه‌تی تریان خسته ڕ‌و‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان جه‌ختیان كرده‌وه كه نابێ زانایان په‌را‌وێز بخرێن و كاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه و دا‌واكاری و پێشنیارانه كه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه خرانه ڕ‌و‌و
|