یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌ زنجیره‌یه‌ك چاڵاكیدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/05/2012 : 21:23:18
قه‌باره‌ی فۆنت

راگه‌یاندنی لقی سۆران :
له‌میانه‌ی زنجیره‌ چالاكیه‌كانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، هه‌ریه‌ك له‌ لق‌و سه‌رجه‌م لێژنه‌ ناوچه‌كانی سه‌ر به‌لقی ناوبراو چه‌ندین كارو چالاكیان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 10/5/2012به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عبدالواحید گوانی قایمقامی چۆمان و،تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان به‌ڕێز مه‌لایوسف حمدامین، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا فه‌رمان محمد به‌رپرسی ناوچه‌، له‌گه‌ڵ زانایانی سنوره‌كه‌ی كۆبۆوه‌‌و، تیایدا وێرای ده‌ستخۆشی وبه‌ رزنرخاندنی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له‌مه‌ڕ خه‌مخۆری ودلسۆزیان بۆ ولات ونیشتمان وپاراستنی هێمنی وئارامی كوردستان ،
گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو هاته‌ ئاراوه‌ كراو، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی پیرۆزیه‌كانی ئاین ونه‌ته‌وه‌كه‌مان كرایه‌وه‌و، هه‌روه‌ك هه‌موولا كۆكبوون له‌سه‌رپارێزگاری كردن له‌ده‌سكه‌وته‌كان و، رێگه‌نه‌دان به‌دروستكردنی په‌شێوی ونائارامی.


له‌ لایه‌كی دیكه‌و، بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و پیرۆزباییكردن له‌ستافی نوێی ناوچه‌كه‌، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا خدر خه‌لیفانی‌و، كارگێرانی لق و، مه‌لاكامران به‌رپرسی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو، له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ستافی ناوچه‌كه‌ كردو، ئومێدی سه‌ركه‌وتن وزیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌زموونی كوردستانیان بۆخواستن .
هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ستافی ناوچه‌ خۆشحالبوون به‌سه‌ردانی شاندی لق‌و، سوپاسی پێشنیازو رێنمایه‌كانیان كردن.

له‌ چاڵاكیێكی تردا، به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانی سێ شه‌ممه‌ی رابوردووی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ل زانایان و وتاربێژانی سنوره‌كه‌ سازكرا، كه‌ تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان كرمانج عزه‌ت قایمقامی قه‌زای سۆران و، مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆران و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران تیشكیان خسته‌ سه‌ر رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابووردوو، و رۆلی به‌رچاوی زانایانی ئاینی له‌مه‌ڕ هێوركردنه‌وه‌و پاراستنی ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان به‌بایه‌خه‌وه‌ باسكرد، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ سوكایه‌تی به‌ موقده‌ساتی ئاینی بكرێ‌و، هه‌روه‌ك نابێ له‌ ژێر هه‌ر پاساوێكیش هێرش بكرێته‌ سه‌ردام وده‌زگاكانی نه‌ته‌وه‌یی وزیان به‌سامانی خه‌لِكی بگه‌یه‌نرێت.

به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێشنیازو داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وبه‌هه‌ند وه‌رگرتنیان .



هه‌روه‌ها له‌ رۆژی 14/5/2012 ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له‌ ناوچه‌ی خه‌لیفانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، له‌ دانیشتنێكدا كه‌تیایدا به‌رپرسی ناوچه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا كامه‌ران سه‌لام و، ئه‌ندامانی ناوچه‌ ئاماده‌ی بوون گفتۆ ده‌رباره‌ی چه‌ندپرسێكی ئایینی كرا له‌پێناوخزمه‌تكردنی بواری ئایینی و، په‌ره‌پێدانی گیانی لێبورده‌یی وپێكه‌وه‌هه‌لكردنی بیروڕای جیاوازو رۆحی برایه‌تی له‌نێوان پێكهاته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و، هه‌روه‌ك خزمه‌تكردنی بواری نه‌ته‌وه‌یش جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه‌ .
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ناوچه‌كه‌ پێشوازی كرد له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری خه‌لیفان و، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا بزاڤی رۆشنبیری ناوچه‌كه‌ خرایه‌ به‌رباس و، هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بواری رۆشنبیری و، په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردنی لایه‌نی زانستی وخوێنده‌واری كرده‌وه‌و، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش گیانی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه‌.


هه‌روه‌ها له‌ به‌رواری 15/5/2012 شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، به‌ یاوه‌ری مه‌لا مسته‌فا باپشتی و، مه‌لاخدر خه‌لیفانی‌و، كارگێرانی لق و، هاورێ له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، به‌مه‌به‌ستی هه‌وال پرسین وئاگاداربوونی ره‌وش وباری ته‌ندروستیان له‌شاری هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان: شێخ مسته‌فا زینه‌وه‌یی و، شێخ عبدالله خه‌لانی و، شێخ حسین حاجی محمد لۆلانی، كه‌سایه‌تی ئاینیان به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، له‌نزیكه‌وه‌ هه‌والی به‌رێزیان پرسین و، هیوای ساغ وسه‌لامه‌تی وته‌مه‌ن دریژیان بۆخواستن، هه‌روه‌ك له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێزیان سوپاسی خۆیان بۆسه‌ردانی شانده‌كه‌ راگه‌یاندوهیواخوازبوون ،كه‌زانایانی ئاینی وه‌ك هه‌میشه‌ شان به‌شانی كه‌سایه‌تیه‌ ئاینی وخاوه‌ن قۆناغ وته‌ریقه‌ت دلسۆزوخه‌مخۆربوونه‌ بۆسه‌رخستنی بواری ئاینی وخزمه‌تكردنی حوجره‌و مزگه‌وته‌كان، ئه‌مرۆش هه‌مان رۆل ببینن بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ زیاتر خزمه‌ت به‌بواری ئاینی ونیشتمانه‌كه‌یان.