یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زەخت و گوشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی روو لە زیاد بوونە
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/05/2012 : 00:39:40
قه‌باره‌ی فۆنت
یەكێك لە مامۆستایانی ئایینیی گەڕەكێكی شاری سەردەشت بۆ شەشەمین جار بە تاوانی باس كردن لەبارەی پرسی نەتەوەیی، بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ‌ كراوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپا، مامۆستا مەلا سەلام گوڵنوازی، پێش نوێژ و مامۆستای ئایینیی مزگەوتی حەزرەتی عومەر لە گەڕەكی شیوە برایم لە شاری سەردەشت، بە تاوانی قسە كردن لەسەر پرسی نەتەوەیی كورد، بۆ شەشەمین جار بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ‌ كراوە.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە 100 كەس لە خەڵكی شاری سەردەشت كە بۆ شایەتی دان بۆ مەلا سەلام، رۆیشتبوونە دادگای ورمێ‌، لە ئیعتراز بە كەمتەرخەمیی بەرپرسانی دادگای رۆحانیەت، وێڕای مەلا سەلام دادگایان بەجێ‌ هێشتووە و بەرو شاری سەردەشت گەڕاونەتەوە.

بە وتەی دانیشتوانی گەڕەكی شیوە برایم: "مەلا سەلام كەسێكی خۆشناو و خۆشەویستی خەڵكە و لە ماوەی رابردوودا لە كاتی خوتبە و بۆنە ئایینییەكاندا باسی لە نیشتمانپەروەری و كورپەروەری كردبوو و هەروەها ئاماژەی بەو چەواشەكارییە مێژووییانە كردووە كەلە هێندی كتێبی مێژوویدا سیمای كوردیان بەراوەژۆ نیشان داوە".


بە وتەی خەڵكی ناوچە: "مەلا سەلام ئەو چەشنە نووسینانەی بە دوژمانیەتی لەگەڵ پرسی نەتەوەیی كورد لە قەڵەم داوە و لە وتارێكدا رایگەیاندووە، ئێمە پێش ئەوەی كە موسڵمان بین، كورد بووین و دەبێ‌ پارێزگاری لە كوردبوونی خۆمان بكەین و هەر ئەو هەڵوێستانەی بۆتە هۆی ئەوەی كە لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بخرێتە ژێر زەخت و گوشارەوە".

چەند رۆژ لەمەوبەریش لە مزگەوتێكی شاری مەریوانیش چەند ئەندامی رێكخراوێكی توندڕەوی ئیسلامی هێرشیان كردە سەر مامۆستایەكی ئایینی و سووكایەتییان پێكرد.

بەپێی هەواڵ و راپۆرتەکان چەند ساڵێكە هێندێ‌لایەن بە تەمای لابردنی هێندێ‌مامۆستای ئایینی و پێش نوێژی خۆشناوی مزگەوتەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانن و بەم چەشنە رەوتێك لە هەڵاواردنی مەزهەبی دەستی پێكردووە.

كوردپا: