ئه‌میر گه‌ردی/میسڕ
رۆژی پێنجشه‌ممه 24\5\2012 به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆگرامه‌كانی خولی پێشكه‌وتووی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، له سه‌ردانێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان زانایانی ئایینی هه‌رێم به‌شداربووانی خولی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
ئه‌مه‌و دوا به‌دوای گه‌یشتنی به‌ڕێزیان، له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به‌ناوی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی هه‌رێم، ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م زانایان به‌شداربووانی خول كرد‌و، دواتر به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: ئوسامه یاسین جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر‌و، ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌زیل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مه‌شقكردن‌و راهێنان له ده‌زگای ناوبراو، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د محمد زاید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر.
شایه‌نی باسه: له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌ڕێزان به‌رپرس وسه‌رپه‌رشتیارانی خولی ناوبراو، وێڕای سوپاس‌و پێ‌زانین، هاتنی زانایانی كورد‌و ئاستی زانستی شه‌رعیان به‌رزنرخاند‌و، هیوای به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتنیان خواست بۆ زانایانی ئایینی كوردستان خواست.
|