رۆژی (27/5/2012) له هه‌ولێری پایته‌خت كۆنفرانسێك به‌سترا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی رۆژی پێشمه‌رگه.
له كۆنفرانسه‌كه به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی ده‌رباره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد، له وتاره‌كه‌یدا باسی له رۆڵی نه‌به‌ردانه‌ی پێشمه‌رگه كرد، كه سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كوردستان رۆڵی مه‌ردانه‌یان نواند.
له ناو وتاره‌كه‌یدا به گرنگییه‌وه باس له رۆڵی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی كرا، كه مامۆستا مه‌لا ساڵحی ئه‌خته‌ته‌ری وه‌ك نموونه باس كرد، له‌و كاته‌ی مامۆستا له به‌ره‌ی پێشمه‌رگایه‌تی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرتووه، ئه‌ویش لێی پرسیوه: ئه‌وه چیه‌كه‌ی لێره؟ مامۆستا مه‌لا ساڵح له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌وه عیباده‌ت‌و خواپه‌رستی راسته‌قینه‌یه.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی بۆ سایتی زانایان گووتی: سوپاسێكی بێ پایانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین، كه هه‌میسه رۆڵی زانایانی ئایینی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی به بیره، به‌تایبه‌تی له رۆژێكی وه‌ك رۆژی دیاریكردنی رۆژی پێشمه‌رگه هه‌ر زۆر گرنگ بوو، كه دوای ئه‌وانیش رۆڵی ئافره‌تانی باس كرد، به‌ڵام گله‌ییمان له كۆنفرانسه‌كه هه‌یه، پێویست بوو وه‌ك سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان یه‌كێتی زانایانیش بانگهێشت كرابا، به‌تایبه‌تی تا ئێستاش كۆمه‌ڵێكی زۆر مامۆستای ئایینی ماون، كه ئاواره‌ی ئێران بوون‌و له خه‌باتی شاخ دابوون، ئه‌وه سه‌رباری رۆڵیان له شۆڕشی ئه‌یلول، كه وێڕای پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خوێنده‌واری‌و هاندانیش پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون.
|