ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی .
سه‌ر له به‌یانی 29/5/2012 به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به‌رپرسی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان، به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لقی هه‌ولێر به‌رێوه‌جوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌ورێكی گرنگ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، ژیان‌و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی خرانه به‌ر باس‌و، لێكۆڵینه‌وه .
كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر دانانی چه‌ند میكانزمێكی گه‌نجاو بۆ زیاتر كاراكردنی رۆڵی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، زیاتر هه‌وڵدان بۆ به‌پیره‌وه چوونی داخوازییه‌كانی زانایانی ئاینی ئیسلامی‌و، دروست كردنی گوتاری یه‌كگرتووی زانایان له به‌رامبه‌ر كێشه ناوخۆیی‌و، ده‌ره‌كی یه‌كانی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی، وقوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و پارێزگاری كردنی هێمنی‌و ئارامی ئێستای هه‌رێمی كوردستان .
|