دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 29/5/2012 به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی سی و حه‌وته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 11 ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێر‌و ئه‌ندامان و كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كرا
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی لق په‌یامی پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان و لقه‌كه‌ی گه‌یانده به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندو هیوای خواست دڵسۆزانه‌و به‌رپرسیارانه و له‌خۆبوردوانه كار بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ن و كاری رێكخراوه‌ییان هۆكارێك بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج و مافه ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان و بتوانن به برایانه‌و دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا كار بۆ ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن له پێناو سه‌قامگیركردنی ئاشتی و ئازادییدا له سایه‌ی كوردستانێكی ئاوه‌داندا ...
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رپرسی لقی زانایان ده‌ربری و سوپاسی زانایانی ئایینیان كرد كه هه‌میشه‌و هه‌موكات له‌هه‌موو پرسه‌كاندا رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه
شایانی باسه هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌ناوی لقی گه‌رمیانه‌وه بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییان ئاراسته كردن
|