ئه‌میر گه‌ردی/قاهیره:
رۆژی چوارشه‌ممه 30\5\2012 و دوای ته‌واوبوونی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری یه‌ك مانگه‌ی زانایان، له باره‌گای رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: دكتۆر محمد ئه‌لقوسی وه‌زیری ئه‌وقافی كۆماری میسری عه‌ره‌بی‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، كاك جه‌مال مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی باڵوێزخانه‌ی عیڕاق له قاهیره‌و، ئوسامه یاسین جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر، ئاهه‌نگی به‌خشینی بڕوانامه‌ی به‌شداربووانی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری زانایانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه، له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د قه‌ڵادزه‌یی به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز ئوسامه یاسین جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رابیته‌ی ناوبراو وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا‌و، تیایدا به‌ڕێزیان باسی له‌په‌یوه‌ندی دێرینی كورد‌و ئه‌زهه‌ر كرد‌و، هاتنی زانایانی ئایینی كوردستان‌و به‌رزی ئاستی زانستی شه‌رعی مامۆستایانی ئایینی به‌رزنرخاند‌و، هیوای خواست كه بتوانرێ له نزیكترین كاتدا لقێكی رابیته‌ی ناوبراو له كوردستان بكرێته‌وه.
پاشان به‌ڕێز دكتۆر خالد عیمڕان سه‌رپه‌رشتیاری خول،له وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر شكۆ‌و گه‌وره‌یی زانایانی ئایینی كوردستان كرده‌وه‌و، زیاتر گوتی: بۆ خوا ئه‌م شایه‌تیه ده‌ده‌م كه مامۆستایان‌و وتاربێژانی كوردستان باشترین باڵوێزی وڵاته‌كه‌یانن‌و، له‌هیممه‌ت‌و زانایی‌و پابه‌ندبوونیان به كات‌و شێوازی به‌شداربوون‌و ئاراسته‌كردنی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كانیان له كاتی پڕۆگرام‌و وانه‌كانی خولدا، به ئاشكرا ئه‌مه ده‌خوێنرێته‌وه، شایانی پله‌به‌رزی‌و ته‌واوی رێزن.
پاشان به‌ڕێز كاك جه‌مال مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی باڵوێزخانه‌ی عیڕاق له قاهیره، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، تیایدا خۆشحاڵی خۆی به هاتنی مامۆستایانی ئایینی كوردستان‌و، به‌شداربوونیان له خولی زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌رز نرخاند‌و، له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ناوی باڵوێزخانه‌ی عێراقی له قاهیره پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌كردو، ته‌واوی پشتیوانی‌و ئاسانكاری‌و هه‌ماهه‌نگی خۆی نیشاندا بۆ خزمه‌تكردنی زانایان.
ئه‌مه‌و هه‌روه‌ها له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ وته‌ی سوپاس‌و پێ‌زانین به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌شداربووی خولی ناوبراو خوێندرایه‌وه‌و، هیوای به‌رده‌وامی‌و پێشكه‌وتنی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌زهه‌رو زانایانی كوردستانیان خواست، له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیشدا: سته‌م‌و زوڵمه‌كانی رژێمه‌كانی پێشووی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد‌و، كوشتن‌و بێ سه‌رو شوێنكردن‌و ئه‌نفال كردن‌و، وێرانكردنی ماڵ‌و مزگه‌وته‌كانی موسڵمانانی كوردستان‌و، هه‌وڵدان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی زانایانی كورد‌و كوردستانیان به گشتی‌و دابڕاندن‌و ناوزڕاندنیان باسی لێوه‌كراو، سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راكێشا.
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر محمد ئه‌لقوسی وه‌زیری ئه‌وقافی كۆماری میسری عه‌ره‌بی وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو، تیایدا به‌ڕێزیان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به چاوكه‌وتنیان به زانایانی كوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌كردو، پاشان له درێژه‌ی وته‌كانیدا: جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یامی میانڕه‌وی ئیسلام كرده‌وه‌و، خۆڕاگری‌و به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی زیاتر له هه‌زار ساڵه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریفی به‌وه‌وه به‌سته‌وه، كه تا ئێستا میانڕه‌وانه‌و دوور له توند‌و تیژی په‌یامی ئیسلامی راگرتووه‌و، گوتی: دروشمی مزگه‌وت‌و زانكۆی ئه‌زهه‌ر له كۆنه‌وه بریتی بووه له: زانست و دڵسۆزی‌و بانگه‌وازی بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
ئه‌مه‌و دواتر‌و له كۆتاییدا، بڕوانامه‌ی به‌شدابوون‌و، پێناسه‌ی رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌سه‌ر تێكڕای مامۆستایانی خوله‌كه دابه‌شكراو، سه‌ركه‌وتووانه ئاهه‌نگه‌كه كۆتایی هات.
شایانی باسه: بڕیاروایه رۆژی هه‌ینی 1\6\2012 زانایانی ئایینی كوردستان، به‌شداربووانی خولی ناوبراو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان.
|