دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 31/5/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كانی لق ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان به‌رپرسی لق تیشكی خسته سه‌ر وه‌زعی ئێستای ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و سنوری لقی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی و باسكردنی كاروچالاكی یه‌كان ، پاشان هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خالێك باسی لێوه‌كرا له‌وانه پێویستی یه‌كده‌نگی زانایانی ئاینی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌رخراپه‌و نارێكی و پێشهاتێك.
پاشان كۆبونه‌وه بریاری دا بۆ ئه‌مساڵ له یادی ئیسرا‌و میعراجدا گرنگی یه‌كی ته‌واو به‌و یاده پیرۆزه بدرێت چ له‌سه‌ر ئاستی لق و چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كانی
دواتر و له‌ته‌ورێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرنگیدان به رۆژی جیهانی منداڵان به‌پێویست زانراو كۆبونه‌وه داوای له‌سه‌رجه‌م ووتاربێژانی سنوری گه‌رمیان كرد كه له ووتاره‌كانی هه‌ینیدا گرنگی ته‌واوی پێ بدرێت و باس له‌مافه‌كانی منداڵان بكرێت له روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به مافه‌كانی منداڵان ئاشنا بكرێن.
له‌خاڵێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له خوله رۆشنبیری و ئاینی یه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرا‌و به ده‌رفه‌تێكی باش زانرا بۆ زیاتر خۆسازكردنی زانایانی ئاینی له رووی ئاینی و زانستی و رۆشنبیری یه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌و خولانه چ له‌ده‌ره‌وه و چ له‌ناوخۆی كوردستاندا به‌كارێكی پیرۆز وه‌سفكرا.
له‌دواخاڵدا ستافی لق سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرد له پای ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیه فراوانه‌ی بۆ لقه‌كه‌یان هه‌یانبووه له ماوه‌ی رابردودا و ئومێدی به‌رده‌وامبونیان بۆ خواست.
پاشان راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و پێشنیار‌و داواكارییه‌كان قسه‌و باسی پێویستی له‌باره‌وه كرا ، به دارشتنی پڵان بۆكارو چالاكی نوێ كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هات .
|