مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (په‌یامی زانایان) پێی وایه ماوه‌یه‌كه خه‌ڵكێكی زۆر روو ده‌كاته په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه درێژه به خوێندن بده‌ن، به‌تایبه‌تی ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان تا ئێستا بۆ نه‌ره‌خسا بوو، به‌تایبه‌تی هه‌موومان ده‌زانین كه كورد به چ قۆناغێك تێپه‌ڕیوه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زیاتر ده‌ڵێت: ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ین ره‌غبه‌تێكی باشی خوێندن هه‌یه‌و، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی پێیان وایه ته‌نها به په‌یمانگا دڵیان ئاو ناخواته‌وه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆلێژێك بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵبدرێت شتێك بێت له ئاستێكی به‌رزو به شێوه‌یه‌كی ستاندارد بێت،
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌عریفی‌و پێگه‌یاندن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و وه‌ك خۆشم به جیددی پشتیوانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌م‌و، هه‌موو هاوكارییه‌كیش بۆ سه‌رخستنی ده‌كه‌ین، له ئێستاشدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگمان ده‌ست پێكردووه. پێشمان وایه خه‌ڵكی ئێمه زۆر له‌وه زیاتر ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانمان تووشی ماندوبوونی رێگه‌ی موسڵ‌و به‌غدا‌و شوێنه دووره‌كانی عێراق نه‌بن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێم وایه ئێستا كه‌ره‌سته‌یه‌كی باش‌و توانای ماددیش هه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بیه‌وێ كاری بۆ بكات‌و كۆلێژێكی له‌و شێوه بكاته‌وه.
|