ماوه‌یه‌كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه ئێران خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكه له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، كه تێیدا كه‌سێكیان وه‌ك پێغه‌مبه‌ر به ته‌واوی لاشه‌وه نیشان داوه، ئه‌وه له كاتێكدایه تاكو ئێستا ئه‌م شته بۆ ئیمامی حوسێن به حه‌رام ده‌زانن، ئه‌م باسه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كرا‌و، زۆربه‌ی ولاتانی ئیسلامی بڕیاری هه‌ڵوێستوه‌رگرتنیان دا، یه‌كێك له‌وانه ئه‌زهه‌ری شه‌ریف بوو.
له سه‌ردانێكی موجتابی ئه‌مانی باڵیۆزی ئێران له قاهیره بۆ لای ئیمامی ئه‌كبه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر، روونی كرده‌وه ئه‌م هه‌واڵانه راست نیینه‌و، زانایانی ئێرانیش به حه‌رامی ده‌زانن، كه كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به جه‌سته بكرێت، شێخی ئه‌زهه‌ریش له‌م دیداره‌یدا جارێكی دیكه جه‌غتی له‌سه‌ر حه‌رامی ئه‌و كاره كرده‌وه.
|