ئا: سایتی زانایان
به‌داخه‌وه له په‌نای ئه‌و كه‌شه ئازاده‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه، خه‌ڵكێك دوور له هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌م ولات‌و نیشتیمان‌و خه‌ڵكه، سوكایه‌تی به پیرۆزییه ئایینیه‌كان دهكاتو، له ناو كتێب‌و سه‌ر شاشه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان به زمانێكی دوور له ئه‌خلاقی نووسین شت ده‌رباره‌ی پیرۆزییه‌كان ده‌نووسرێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، ئێستا ئه‌و حاڵه‌ته ته‌نها له كوردستان نییه، به‌ڵكو له زۆر ولاتی دیكه‌ش هه‌یه، تا له وڵاتێكی وه‌كو سعودیه ئه‌وه چه‌ندین حاڵه‌ته دووباره ده‌بنه‌وه، هه‌موومان له‌م شتانه تووشی شۆك بووین، چونكه ئه‌و جۆره نوسوینو قسانه له هیچ شوێنێكی خوێندنه‌وه‌ی مهعریفیو لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی جێگه‌یان نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته بزانین بۆچی ئه‌م سوكایه‌تیانه دهكرێنو، چۆنیش به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه؟.
بۆچی سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان ده‌كرێت؟
ئه‌وه تێبینی ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك هۆكار له پشته‌وه‌ی ئه‌م سوكایهتیپێكردنانه هه‌نه، له‌وانه (تێكچوونی دینداری‌و لایه‌نی خواناسی كه‌سه‌كه، تێكچوونی عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ، به هه‌ڵه حاڵی‌بوون له مانای ئازادی، كاتێك وا له ئازادی حاڵیبوونه، كه رێگه‌دانه به هه‌موو شتێك‌و، هیچ سنوورێك بۆ قسه‌و گوفتارو كرداره‌كان نییه، ئه‌مه‌ش وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی خراپ‌و دژوار ده‌بات).
محه‌مه‌د ئهلحامید راوێژكاری پزیشكی ده‌روناسی سعوودی پێی وایه، كۆمه‌ڵێك هۆكار له پشته‌وه‌ی ئه‌م جۆره رهفتاكردنهیه، له‌وانه: (لاوازی گوتاری ئایینی له‌لای وتاربێژانه‌وه، كه له ئاست سه‌رده‌م نییه، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره به‌هێزه‌كان)، مه‌به‌ستی زیاتر له‌وه‌یه، كه له وتارهكانو به‌رنامه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر بواری عاتیفه‌و هاندانی خه‌ڵك ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر وشیاری‌و تێگه‌یاندنی خه‌ڵك ناكرێت، به‌تایبه‌تی زۆر جاران ئه‌م وتارانه ته‌نها رووه‌و خه‌ڵكی گشتییه‌و، كه‌متر روو له ئاستی رۆشنبیری‌و بیریاری ده‌كه‌ن. (بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و كهبته مهعریفیهو، هاتنی ته‌كنه‌لۆژیاو كرانه‌وه‌ی شارستانی، ئیدی زمانی گوتاری پێشوو به‌س نییه بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی هه‌ندێك كه‌س، به‌تایبه‌تی ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كی پارێزگاردا دهژینو، زۆر له گهنجانو نه‌وجه‌وانان قه‌ده‌غه‌یه هه‌ندێك جۆره پرسیار بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی ئاستی رۆشنبیرییان به‌رزه، ده‌بینین وتاره‌كان له ئاست خواستی ئه‌وان نییه‌و، له رووی عه‌قیده‌و باوه‌ڕو دینداریشه‌وه لاوازن، جا له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئه‌و گهنجو نهوجهوانو رۆشنبیرانه ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ن بانگخوازانه‌وه وه‌ڵامیان ده‌ستناكه‌وێت، یه‌كسه‌ر تووشی كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه‌و، ئه‌م حاڵه‌تانه دروست ده‌بن).
كه‌واته هۆكاره‌كان هه‌ندێكیان په‌یوه‌سته به‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بن، له لاوازی دینداری یان بێ دینی، هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌سته به‌و گوتاره‌ی رۆژانه له زاری بانگخوازانه‌وه به‌گوێیان داده‌درێت، لێره‌دا زۆر دانیشتنی خه‌ڵك له وتارهكانو بڵاوكردنه‌وه‌ی به سیدیو كاسێتو لێدانی له ته‌له‌فزیۆن نابێته پێوه‌ری ئاستبه‌رزی وتاره‌كه، چونكه زۆر جاران ئه‌وانه‌ی داده‌نیشن، كۆمه‌ڵه كه‌سێكن، كه هیچ باكگراوندی مهعریفیو شاره‌زاییان نییه‌و، زیاتر بۆ هاندان‌و قسه‌ی تووند هاتوون، ئه‌گه‌ر په‌نجا وتاری پڕ له مه‌عریفه‌یان بۆ بخوێنیته‌وه، به قه‌د وتارێكی پڕ له هه‌ڕه‌شه تام‌و چێژی لێ وه‌رناگرن، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی زیاتر ئیمانی‌و پهروهردهییو زانستین كه‌متر بڵاوده‌بنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و وتارانه‌ی به زمانی تووند‌و باسكردنی لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن، زووتر بڵاوده‌بنه‌وه‌و، هه‌موو شوێنێك لێیان پڕ ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێك وتاربێژ هه‌فتانه به دوای قسه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆن یان ئه‌نته‌رنێت یان رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ده‌گه‌ڕێت تا بیكاته بابه‌تی وتاره‌كه‌ی.
چۆن رێگیری بكرێت؟
دروستكردنی شه‌ڕێكی تووند له‌گه‌ڵ نووسهرانو ئه‌وانه‌ی شت ده‌نووسن، چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكات، له‌وه‌دا هه‌م مامۆستایانی ئایینی، هه‌م ئه‌و نووسه‌رانه تووشی ماندوبوونێكی بێ به‌رهه‌م ده‌بن، له هه‌مان كاتدا بێده‌نگبوونیش له باسێكی وه‌ها جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، چونكه جوێندان به خوا‌و پێغه‌مبه‌رو قورئان كه‌سه‌كه له چوارچێوه‌ی ئیسلام ده‌باته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رپێچییه‌كی روونی یاساشه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو توانایه‌ك به‌كار بهێنین، بۆ رێگه‌گرتن له‌م كارانه. له‌وه‌شدا پێویستمان به كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه:
یه‌كه‌م: پێویسته ئاستی مهعریفیو ئیمانی وتاره‌كان به‌رز بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا هه‌م لایه‌نی دیندارییان به‌هێز بێت‌و، خۆیان هه‌ست به هه‌ڵه‌و تاوانه‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌میش لایه‌نی مه‌عریفی به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گرنگانه‌ی تێدا بێت، كه به ههستو بیری لاوان‌و خوێندهران دێت‌و، كه‌شێكی وا بخولقێنن، كه‌سه‌كان خۆیان روو به روو ده‌رباره‌ی شته‌كان بپرسن.
دووه‌م: بچووككردنی جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌كه، به‌وه‌ی ته‌نها رووی قسه‌و لێدوانه‌كانیان بۆ چه‌ند كه‌سێك بێت، چونكه كاتێك هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به یه‌ك چاو بخرێنه به‌ر شه‌ڕو قسهپێگووتن، ئه‌و كاتی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه به نامۆ بێنه حسێبكردن، بخرێنه نێو بازنه‌یه‌كی بچووك تا به‌خۆیان دابچنه‌وه، له‌وه‌دا له وڵاتێكی وه‌كو سعودیه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون، كاتێك ئافره‌ته شاعیرێكی سعودی ده‌نگی گۆرانیبێژێكی به ده‌نگی خوا شوبهاند، مامۆستایان‌و بانگخوازانی ئه‌م وڵاته هه‌ر به زمانی ئه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردن‌و، هانی شاعیرانی دیكه‌یان دا، تا هه‌ر به شیعر وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م ئافره‌ته كه‌وته ناو چوارچێوه‌یه‌ك، كه هه‌ست بكات، ئه‌و به چهوتهكار هه‌ڵستاوه.
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێریش هه‌مان شت بوو، له‌و كاته‌ی هێشتا تووند‌و تیژی دروست نه‌بوو، نوێنه‌ری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد‌و، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئهوقافو لێژنه‌كانی په‌رله‌مان هاوڕا بوو، پشتیوانی خۆشیان بۆ ئه‌م پڕۆژه یاسایه ده‌ربڕی، به‌ڵام دوایی، كه به زمانێكی تووندتر قسه‌یان ده‌رهه‌ق كرا، كاره‌كه‌یان پێچه‌وانه بوویه‌وه‌و، سه‌ندیكا مه‌ترسی خۆی له‌م پڕۆژه یاسایه گه‌یانده په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: پێویسته له‌م حاڵه‌تانه یه‌كێك له وه‌ڵامه‌كان، وه‌ڵامدانه‌وه بێت به هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌وان، به‌وه‌ی ده‌ست بده‌نه قهڵهمو له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، ئه‌وه زۆر بووه‌ته جێگه‌ی گله‌یی، به‌وه‌ی بۆچی مامۆستایانی ئایینی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌و نووسینانه بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی وتاری هه‌ینی بۆ خه‌ڵكی مزگه‌وت بێت‌و، نووسینه‌كانی ناو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیش بۆ خوێنه‌ری ئه‌م بڵاوكراوانه بیت، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی له‌و بواره هه‌ن، له ناو مامۆستایانی ئایینی لاوازن، كه‌م ده‌بیندرێن، وه‌ڵامی عیلمی‌و زانستی بنووسن‌و، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بكه‌ن، كه خه‌ڵكێك له‌سه‌ر دین ده‌یان وروژێنێت.
چواره‌م: یاسا سه‌روه‌ری، پێویسته یاسا چه‌كێكی به‌هێزبێت بۆ رێگرتن له‌م كارانه، بۆ نموونه له‌سه‌ر شاعیرێكی سعودی، كه سوكایه‌تی به خوا كرد، وتاربێژان‌و بانگخوازان له جیاتی هه‌ر شتێك داوایان له هاووڵاتیان كرد، داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن، ئه‌وه بوو (4000) چوار هه‌زار كه‌س داوای یاساییان له‌سه‌ر شاعیره‌كه تۆمار كرد. خۆ هه‌رچه‌نده ئێمه كه‌س ناكه‌ینه پێشه‌نگی خۆمان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی دیكه‌یه، تا خه‌ڵك لێیه‌وه به‌ره‌و وشیاری بچێت.
پێنجه‌م: ده‌ركردنی یاسایه‌كی تووندتر، كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكاته تاوان‌و، ته‌نها پشت به یاسایه‌ك نه‌به‌سترێت، كه سزاكه‌ی لاواز بێت.
شه‌شه‌م: زۆركردنی به‌ره‌ی تایبه‌تی خۆت، نابێ خه‌ڵك به زۆری له‌لای خۆت ببه‌یته ده‌ره‌وه‌و بیكه‌یته دوژمنی ئه‌م دینه، یان ئه‌م خاك‌و وڵاته به دوژمنی خۆت بزانی، له‌و حاڵه‌ته‌دا، به‌ره‌یه‌كی لاوازت ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پشتیوانیت بكات، تۆ هه‌وڵده پشتیوانییه‌كه‌ی به‌هێزتر بكهیتو، بیخه‌یته قۆناغی عه‌مه‌لییه‌وه.
ئەم بابەتە لە ژمارە (82)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە. |