رۆژی دووشه‌ممه 4\6\2012 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك، به‌ڕێز دكتۆر عومه‌ر نه‌قشبه‌ندی كه پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دهمو ددانه، له سه‌ر ئه‌رك‌و داخوازی خۆی وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به ته‌ندروستی دهمو ددان بۆ 20 مامۆستای ئایینی سازكرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان، هه‌وڵ‌و جدیه‌تی به‌ڕێز دكتۆری ناوبراوی به‌رز نرخاند‌و، سوپاسی ئاماده‌بوونی كرد، بۆ ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی وۆرك شۆپه‌كه.
دواتر به‌ڕێز دكتۆر عومه‌ر، سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه‌ی به پێناسه‌كردنی ددان‌و پێكهاته‌كانی ده‌ست پێكردو، پاشان باسی له نه‌خۆشیه‌كانی پووك و ددان كرد‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ته‌ندروستی له‌و رووه‌و به پێویست پێناسه كرد‌و، پاشان پشكنینی پزیشكی بۆ یه‌كه یه‌كه‌ی مامۆستایان كرد‌و، له به‌رامبه‌ریشدا زانایانی ناوبراو سوپاسی خۆیان ئاراسته كرد.
شایانی باسه: دكتۆر عومه‌ر نه‌قشبه‌ندی له‌نه‌وه‌ی شێخ حوسامه‌دینی شێخانی هه‌ورامانه‌و، كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌لكه‌وتووی كورده‌و، زیاتر له 30 ساڵه له‌بواری پزیشكی دهمو ددان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كارده‌كات‌و، ئیستاش له‌وێ نیشته‌جێیه.
|