راگه یاندنی لقی شه‌قڵاوه/ م. یوسف علی گه‌ره‌وه‌یی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 31/5/2012 ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق‌و، به ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا‌و دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، له لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی دوای به خێرهێنانی ئاماده‌بوان راسپارده‌و رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داوا له ئاماده‌بوان و ناوچه‌كان كرا كه پابه‌ندبن به رێنمایی و راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو پێشهاته‌كانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا رێكخراوێك له هیران بكرێته‌وه بۆ زانایانی سنوری ناحیه‌ی هیران و، میكانیزم و ئالیه‌تی دامه زراندنی رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشانكرا، پاشان گوێ گیرا له راپۆرتی كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كان و، كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات.
|