ڕاگه‌یاندن /مه‌لا محمد كه‌لكه سماقی
له به‌رواری25/ئایار به‌سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی كارگێڕی به‌ئه‌نجام گه‌یاندو، لـــــــه كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق سه‌ره‌تا وته‌یه‌ی به‌خێرهێنانی ئاراسته‌ی كارگێڕان كرد‌و، پاشان گوێبیستی هه‌ریه‌ك له كارگێڕان بوو سه‌رنج‌و ڕاو بۆ چوونه‌كانیانیانی وه‌رگرت و، له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر قسه‌و باس‌و گفت‌و گۆكرا" كه گرنگترینیان بریتی بوون له: خۆئاما‌ده‌كردن بۆ پێشوازی له‌مانگی ڕه‌مه‌زان‌و وتاره‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان له به‌رنامه ئایینیه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادێوكان.
ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكی‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا، له به‌رواری 31/5 وه‌فتێكی باڵای لقی سلێمانی
به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌ڕێزان مامۆستا أبراهیم محمد رشید و مامۆستا كریم سه‌رسوراوی و مامۆستا محمد كه‌لكه‌سماقی كارگێڕانی لق سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی سلێمانیان كرد‌و، له دانیشتنێكدا به‌ڕێز عه‌قید دیار به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوبراو پێشوازییه‌كی گه‌رمی له وه‌فدی لق كرد‌و، به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كرد، دوای به‌خێرهاتن به‌ڕێز مامۆستا
نجم ا‌لدین قادر سوپاس وپێزانینی خۆی و كابینه‌ی لقه‌كه‌و زانایانی سه‌ر به لقه كه‌ی به به‌ڕێزیان ڕاگه‌یاندو، ستایشی هه‌وڵ‌و كۆششه‌كان و شه‌ونخونیه‌كانی به‌ڕێزیانی وه‌ك پۆلیسی ئاگر كوژێنه‌وه له‌هه‌مووبنكه‌و شوێنه‌كان به‌رزنرخاندو، به‌خزمه‌تێكی بێ‌شومار بۆدونیاو دواڕۆژ له‌قه‌ڵه‌م دا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ر‌ێزعه‌قید دیار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی وه‌فدی میوان كرد‌و سوباسی هه‌وڵ وكۆششه‌كانی زانایانی ئاینی كرد له خه‌م خۆری بۆ ئاین و نیشتیمان.
|