ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ
سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 9/6/2012 كۆمەڵەی خێرخوازی دایك سەردانی لقی چەمچەماڵیان كرد و لەلایەن لێپرسراوی لقەوە پێشوازیان لێ كراو مەبەستی سەردانەكەشیان ئەوەبوو كە یەكێتی زانایان پشتگیری بكات لە دامەزراندنی كۆمەڵەكەیان و بەڵێنی هەموو هاوكاریەكی پێدان بەمەرجێك پێچەوانە نەبێت لەگەڵ بنەما گشتی یەكانی ئایینی ئیسلام .
شایەنی باسە كۆمەڵەی خێروازی دایك ماوەی چوار مانگە دروست بووە لەسەر ئاستی قەزای چەمچەماڵ و ئەندامەكانی پێك هاتوون لە چەند كەسێكی بواری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كە دیارترینیان (شیلان جبار، سۆزان حبیب، ئارام عزیز، دلێر یوسف، نسرین خان، بیان خان) .
|