لقی سلێمانی/ ڕاگه‌یاندن /مه‌لا محمد كه‌لكه سماقی
به‌مه‌به‌ستی نه‌هیَشتنی توند‌و تیژی و مامه‌ڵه‌ی خراپ به‌رانبه‌ر توێژی
منداڵ له‌خانه‌واده‌و قوتابخانه و شوێنه‌گشتیه‌كاندا ڕۆژی یه‌ك شه‌مه
به‌رواری 3/6/2012 رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان ( k.s.c) هه‌ڵسا
به‌سازدانی خولێك بۆ كۆمه‌ڵێك له‌پێشنوێزو ووتار خوێنی مزگه وته كانی
مه‌ركه‌زی سلێمانی سه‌ره‌تای خوله‌كه به‌ڕێزكاك (علی ) چالاكوان و
چاودێری مافه‌كانی مناڵان له‌رێكخراوی ناوبراو به‌پێناسه‌ی رێكخراوه‌كه‌و
به‌رنامه‌ی كاری خوله‌كه و یه‌كتر ناسین ده‌ستی پێ كرد شایانی
ووتنه‌كه خوله‌كه پێنج ڕۆژی خایاند و به‌گه‌رم و گوڕی مامۆستایان
به‌شداریان كرد له خوله‌كه و به‌ڕاو بۆچوونه‌كانیان خوله‌كه‌یان زیاتر
به‌پێزتركرد جێی ئاماژه‌پێكردنه كه به‌ڕێز كاك (علی) هه‌ڵسوڕێنه‌رو
به‌ڕێوه‌به‌ری خوله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی عیلمیانه و سه‌رده‌میانه به
فلیمی دێكۆمێنتاری یه‌وه له ڕۆژی پێنج شه‌مه به‌رواری 7/6/2012 كۆتایی
به‌خوله‌كه هێنا . وه‌بڕیار درا كه‌هه‌فته‌ی دواتریش خولێكی تری
له‌هه‌مان شێوه بۆ كۆمه‌ڵێكی تری پێشنوێژ و ووتار خوێنه‌كان بكرێته‌وه
و پاشان بڕوانامه‌ی به‌شدار بوون به‌سه‌ر گشت به‌شدار بوانی هه‌ردوو
خوله‌كه دابه‌ش بكرێت . |