رۆژی یه‌كشه‌ممه 10\6\2012 له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك به‌شداری كرد له ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌و ده‌سپێكردنی خولێكی تایبه‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی، كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی هه‌رێم، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا (په‌یمانگای ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاشتی) پێی هه‌ڵساوه.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاجی سه‌لام راوێژكار‌و، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌ت وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو، تیایدا پوخته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌و پڕۆگرامی خولی ناوبراو، دواتر به‌ڕێز حاجی كامل وه‌زیری ئه‌وقاف له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و ته‌بایی نه‌ته‌وه‌كان‌و كه‌مایه‌تیه‌كان.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ سازكردنی خولی ناوبراو، باسی له رۆڵی زانایانی ئایینی كوردستان كرد، له پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و، ته‌بایی‌و ئاشتی نێو خاكی كوردستان‌و، زیاتر گوتی: به‌شایه‌دی دۆست‌و بیان وتاربێژان‌و مامۆستایانی ئایینی كوردستان هه‌ڵگری په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتین‌و، نووسینه‌كانی پۆل پریمه‌ر حاكمی عه‌سكه‌ری عیراق‌و، راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به به‌ڵگه هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌كرێ سوود له ئه‌زموونی مامۆستایانی ئایینی كوردستان وه‌ربگیری له‌م رووه‌وه.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان دكتۆر محمد شریف سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی‌و، كاك خه‌یری بوزانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزیدیه‌كان، به جیا‌و وتاریان پێشكهشكردو، پێداگریان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خولی هاوشێوه كرده‌وه.
ئه‌مه‌و بڕیاروایه خولی ناوبراو تا رێكه‌وتی 16\6 به‌رده‌وام بێت‌و، 30 مامۆستای ئایینی كوردستان، به‌شداریان تێداكردووه‌و، پسپۆڕانی بیانی له بواری په‌ره‌پێدان‌و پێكه‌وه‌ژیان وۆرك شۆپ‌و وانه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
|