یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لە 5 مانگی ڕابردوودا لێژنەی فەتوای هەولێری یەكێتی زانایان زیاتر 555 كێشەی جۆراوجۆری یەكلایی كردۆتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/06/2012 : 09:11:39
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

لیژنەی فەتوای هەولێر، هەموو ڕۆژانی [ دووشەممە و پێنج شەممە ] لەبارەگای لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لە مزگەوتی صواف دانیشتنی خۆیان بەرێوەدەبەن‌و، خەڵكانێكی زۆر لە شاری هەولێرو دەوروبەری سەردانی ئەم لیژنە دەكەن ، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكانیان ، لەڕێگای شەریعەتی ئیسلامەوە .

بەرپرسی لێژنەی فەتوای هەولێر مامۆستا مەلا ئەنوەر سێبیرانی، بە نووسراوێكی فەرمی لە بەرواری 10/6/2012، زاینی بەبەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ڕاگەیاند كە ئاماری كار‌و چاڵاكییەكانی لیژنەی فەتوای هەولێڕ لە 5 مانگەی ڕابردوو واتە ( 1 / 1 / 2012 تاوەكو 31 / 5 / 2012 )زاینی.
بەم شێوەی خوارەوەیە:-

1- ( 105) كێشەی سوێند خواردن بە تەڵاق .
2- (95) تەلاقدان، كە نووسراو كراوە بۆ دادگای هەولێر .
3- (98) كێشەی خولع دووبارەكردنەوەی مارەبڕین.
4- (50) مارەبڕین .
5- (24) كێشەی شیر خواردن .
6- (60) كێشەی میرات .
7- (40) پرسیار دەربارەی كێشەی كرین‌و فرۆشتن
8- (37) پرسیار دەربارەی سولفەی خانووبەرە .
9- (40) پرسیار دەربارەی كرین سەیارە بەقیست .
10- (6) كەس لە بەرامبەر لیژنەی فەتوای هەولێر موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە .

بەم پێیە كۆی ئەم كێشە‌و داواكارییانەی كە لە لێژنەی فەتوای هەولێر یەكلایی كراونەتەوە گەیشتۆتە (555) داواكاری‌و، هەریەكەیان دوای بەدواداچوون‌و گرتنەبەری رێگای شەرعی چارەسەر‌و ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە .