راگه‌یاندنی لقی رانیه
له به‌رواری 26/5/2012 له باره‌گای لق‌و، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌ریزمامۆستا مه‌لا عبدالله ی زه‌نگڵ‌و، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لق‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان، لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامداو، سه‌ره‌تای كۆیوونه‌وه‌كه چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز خویِندرایه‌وه، دواترله وته‌یه‌كدا به‌رێز به‌رپرسی لق، وێڕای به‌خێرهینانی زانایان، ده‌ستخۆشی كرد له كاروچاڵاكیه‌كانی هه‌مویان و هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن‌و، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خیت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان لقی رانیه‌ی زانایان‌و ئه‌وقافی راپه‌رین كرایه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی خولی هاوینه‌ی خوێندنی قوڕئانی پیرۆز، له مزگه‌وته‌كانی بیتوێن و پشده‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌و له به‌رواری 2/6/2012 به‌رپرسی لق به‌ریز مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ی زه‌نگل به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له زانایان ئه‌ندامانی لق سه‌ردانی ماڵی كارگێڕی راگه‌یاندن مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی كرد، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كاره‌ساتی ده‌عمكردنی كوڕی به‌ڕێزیان، هه‌روه‌ها بۆ به‌خیرهینانه‌وه‌یان له‌سه‌فه‌ری میسر، كه یه‌كیك بوو له‌و30 پیشنوێژو وتارخوینانه‌ی به‌شداریانكردبوو له خولی پێشكه‌وتووی زانستی كه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له مانگی رابردوو له‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و هه‌ر له درێژه‌ی چاڵاكیه‌كانی لق، له به‌رواری 3/6/2012 شاندیكی یاڵای لق به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان به‌رپرس لق‌و لێپرسراوی لێژنه‌ی فه‌توای لق، ئاده‌ماده‌ی رێوڕه‌سمی دانانی قایمقامی تازه‌ی رانیه به‌ریز كاك (هیوا قه‌ره‌نی) بوون له هۆڵی قایمقامیه‌ت، كه هاوكات خه‌ڵكێكی به‌رچاوی ده ڤه‌ره‌كه تێیدا به‌شداربوون.
هه‌روه‌ها له‌به‌رواری 5/6/2012 شاندێكی لق به‌شداریكرد له رێوره‌سمی ناشتنی خوا لیخۆشیوو (احمد كۆیی) كه كه‌سیكی ناوداری ناوچه‌كه‌بوو، به‌كاره‌ساتیكی دڵته‌زێن كۆچی دوایی كرد.
|