یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
خانه‌قین: ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌ لقی گه‌رمیان زنجیره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/06/2012 : 14:40:49
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 13/6/2012 شاندێكی ناوچه‌ خانه‌قینی سه‌ربه‌ لقی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی گواستنه‌وه‌ی قائیمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌ بۆ دیوانی نوێی قائیمقامیه‌ت، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قینیان كرد و، له‌لایه‌ن محمد مه‌لا حسن قائیمقامی خانه‌قینه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران‌و، له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ ئاماده‌ی بوو شاندی ناوبراو به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ پیرۆزباییان ئاراسته‌ كردن و، هیوایان خواست باره‌گاو بینای نوێی قائیمقامیه‌ت هۆكارێك بێت بۆ خۆنوێكردنه‌وه‌و گروتینێكی زیاتریان پێ ببه‌خشێ بۆ خزمه‌تی زیاتری شاره‌كه‌" له‌به‌رامبه‌ریشدا محمد مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی خانه‌قین به‌ناوی ئیداره‌ی شاره‌وه‌ سوپاسی شاندی زانایانی كردو، هه‌ڵوێستی زانایانی ئاینی شاری خانه‌قینی به‌رزنرخاند له‌ پرس و پێشهاته‌كاندا و" به‌ڵێنی هه‌موو جۆره‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كی پێدان" شایانی باسه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا نوسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆزیان وه‌كو دیاری یه‌كێتی زانایان به‌خشی یه‌ قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین.

هه‌رهه‌مان رۆژ شاندی ناوبراو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قینیان كردو" له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانیانه‌وه‌ دوان و، داوایان لێ كردن به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی یه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانیان راپه‌رینن له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تێكی جوان به‌ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی زانایانی ئاینی ناوچه‌ی خانه‌قین ده‌ربری و، له‌ كۆتایشدا گۆڤاری په‌یامی زانایانی زمانحاڵی یه‌كێتی زانایانی وه‌كو دیاری پێشكه‌ش كردو" هه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌ شاندی ناوچه‌ی خانه‌قینی زانایان كه‌سایه‌تی دیاری خانه‌قین و ئه‌هلی مزگه‌وت حاجی حسن كه‌ره‌ویان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌ ته‌ندروستیان پرسیه‌وه‌و داوایان له‌خوای گه‌وره‌ كرد كه‌ شیفای به‌خێری بۆبنێری و به‌ته‌ندروستی یه‌كی باشه‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ نێو ماڵ و حاڵی خۆی و درێژه‌ به‌ په‌رستشه‌كانی بدات .

هه‌رله‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و چالاكی یه‌كانیدا شاندی ناوبراو خولی هاوینه‌ی فێربونی قورئانی پیرۆزیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و دیاری گۆڤاری په‌یامی زانایانیان وه‌كو دیاری به‌خشیه‌ به‌رێوه‌به‌رانی خوله‌كان و، هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله الیاس به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گوتی: ئێمه‌ ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پشووی هاوینه‌وه‌ وه‌كو ناوچه‌ی خانه‌قین هه‌ستاوین به‌كردنه‌وه‌ی خولی فێربونی قورئانی پیرۆز له‌ زۆرینه‌ی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌دا كه‌ زیاتر له‌ بیست و پێنج خوله‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ خانه‌قین پێی خۆش بوو له‌رێگه‌ی سایتی زانایانه‌وه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی خۆیی و ستافی ناوچه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ بكات كه‌ ئیداره‌ی خۆله‌كان به‌رێوه‌ئه‌به‌ن و ماندوو ئه‌بن له‌گه‌ڵ فێرخوازانی قورئانی پیرۆزدا .و شایانی باسه‌ ئه‌و خولانه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین له‌به‌رواری 10/6/2012 وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌و بریاره‌ تاوه‌كو به‌رواری 10/7/2012 به‌رده‌وام بێت كه‌ مانگێك ده‌خایه‌نێت .