یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
بۆ چەند پرسێكی مامۆستایانی ئایینی مەكتەبی تەنفیزی سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2012 : 12:08:45
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی یەك شەمە (24/6/2012) شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان سەردانی بەڕێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.

لە سەرەتای دانیشتنەكەدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان سوپاسی پێشوازیكردنەكەی كرد‌و، پوختەیەكی دەربارەی رۆڵی هەمیشەیی مامۆستایانی ئایینی كرد، لە درێژەی قسەكانیدا گووتی: بەڵام مامۆستای ئایینیش پێویستی بەوە هەیە خزمەتیان بكرێت‌و، ئەوانیش وەك فەرمانبەرانی دیكە بار‌و گوزەرانیان چاكتر بكرێت، بەتایبەتی ئەوان تاكو ئێستا وەك فەرمانبەرانی دیكە رێگەی مانگرتن‌و خۆپیشاندانیان بۆ مافە تایبەتیەكانی خۆیان بە خۆ نەداوە، بەڵام ئەوەش مانای وانییە، ئەوان داواكارییان نییە.

ئینجا سەرۆكی یەكێتی زانایان كۆمەڵێك شتی تایبەت بە زانایانی ئایینی خستە بەردەم جێگری سەرۆكی حكومەت، لەوانە دیاریكردنی دەرماڵەیەك، هەروەها ئەو مامۆستایانەی تا ئێستا زەویان پێنەدراوە، زەویان پێ بدرێت یان چارەسەرێكی سەكەنیان بۆ بكرێت، هەروەها كەرتی 8ی حەسارۆك لە هەولێر، كە لە كابینەی پێنجەم دابەش كراوە‌و، زۆریان مامۆستای ئایینین، كەچی تاكو ئێستاكە خزمەتگوزاری بۆ نەچووە) لەگەڵ كۆمەڵێك بابەتی دیكە لەوانە خۆ ئامادەكردن بۆ مانگی رەمەزان.

لەلایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی حكومەت زۆر بە گەرمی پێشوازی شاندی مامۆستایانی ئایینی كرد‌و، رایگەیاند: هیچ كەسێك ناتوانێـ نكۆڵی لە رۆڵی مەزنی زانایانی ئایینی بكات، ئەوەش بە درێژایی مێژوو‌و ئێستاكەش بەردەوامە.

لە قسەكانیدا جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە رۆڵی یەكێتی زانایاندا، كە لەو كاتەی كورد لە بەغدا كێشەی هەبوو، تا مەترسی شەری پێشمەرگە‌و سەربازانی عێراق هەبوو، لەو كاتیدا یەكێتی زانایان هاتنە سەنگەری پێشمەرگە‌ون ئەوەش هاندەرێكی گەورە بوو بۆ ورەبەرزی پێشمەرگە.

سەبارەت بە داخوازیەكانیش جێگری سەرۆكی حكومەت پشتیوانی خۆی دەربڕی‌و، گووتی: هەندێكیان چارەسەری خێرایان بۆ دەكرێت، هەندێكیش دەبێ‌ گفتوگۆی لەسەر بكەین، بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەك داندرا، تا لەگەڵ وەزارەت‌و دام‌و دەزگا پێوەندیدارەكان قسەی لەسەر بكەن‌و، ئەنجامەكەی بگەیەنن.

هەروەها جێگری سەرۆكی حكومەت گووتی: ئەم وڵاتە هی هەموومانە، بۆیە پێویستە هەموو لایەك هەست بە ئارامی بكات، خۆشبەختانە ژیان‌و گوزەرانی خەڵك باشتر بووە، ئەگەر كەسانێكی هەژاریش پێ دەزانن، كە بار‌و دۆخی ژیانیان زۆر خراپە، ئەوا لە رێگەی ئێوەوە ئامادەین هاوكاریان بكەین، بەڵام ئێمە بەدواداچوون دەكەین، كە ئەوانە بەراستی پێویست بن، چونكە نابێ‌ هەژار لەو ولاتە بمێنێت، نموونەشمان لایە، كە خەڵكی هەژار بوونە‌و، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە هەژار نەبوونە، هەندێكیان، كە خەریكی دەرۆزەكردن بوونە، دوایی بۆمان دەركەوتووە ئیشی مقاولاتی كردووە.

شایانی باسە شاندی یەكێتی زانایان پێكهاتبوو لە سەرۆكی زانایان‌و مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و مەلا محەمەد وەرتی‌و شێخ عەبدولباسیت بالیسانی‌و مەلا جەعفەر گوانی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و شێخ نیاز راغب بەرپرسی لقی هەولێری زانایان.