راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور:
ڕۆژی دووشه‌ممه 25/6/2012 لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، به‌ئاماده‌بوونی به‌پرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا شێخ غازی وجێگری به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا عبدالحمیدو، زانایان كارگێڕانی لق‌و،به‌رپرس وكارگێڕِانی ناوچه‌ی سه‌یدسادق، له‌باره‌گای لق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وتارخوێنانی ناوچه‌كه سازكرد.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ئاسانكاری كرا له مهڕِاسیمی پرسه‌و سه‌رقه‌براندا، وه بیروڕِا له‌و باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕِ كرا‌و، پلانی گونجاوی بۆَ دیاریكرا،
پاشان به‌پرسی لق له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا تیشكی خسته سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ لقه‌كان‌و، باسی له هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی زانایان
كرد بۆدابینكردنی ده‌رماڵه بۆ زانایان.
ئه‌مه‌و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێزیان باسی لهئهركو مافی وتاربێژان كرد، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێ وتارخوێن هه‌رچی بیست به‌بێ به‌دواداچوون له وتاردا باسی لێوه بكات‌و، ده‌بێ زانایان زۆر وردبینتر بن له‌وه‌رگرتنی هه‌واڵدا، تا نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌و، له درێژه‌ی چاڵاكیه‌كانی لقدا، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 24/6/2012 شاندێكی باڵای لق كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا شێخ غازی‌و، جێگری به‌رپرسی لق مامۆستا عبدالحمیدو، كارگێڕِانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌یدسادق مامۆستا مه‌لا صلاح ا‌لدین، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یان و ده‌ستبه‌كاربوونی بهڕَِێز ئه‌ندازیار جلال تایه‌ر وه‌ك به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی (10)ی شاره‌زووری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕانیهوه پیشوازیان لێ كرا.
ئه‌مه‌و لهدانیشیتنێكدا، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشبردنی كاری زانایان و، خزمه‌تكردنی گهلو ئاین‌و نیشتیمان كرایه‌وه.
|