راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆمانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و، تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك كاروچاڵاكی و، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌زانایانی ئاینی، رۆژی 4/7/2012 به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، ئاماده‌بوونی كارگێڕان وئه‌ندامانی لق، لقی سۆران له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی سنوره‌كه‌ی كۆبۆوه.
ئه‌مه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن و خۆسازدان بۆمانگی ره‌مه‌زان و، ده‌ركردنی چه‌ند رَینماییه‌ك به‌وبۆنه‌وه باسی لێوه‌كراو، هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی سۆران و، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ زیاتر رێزگرتن له‌ومانگه پیرۆزه‌و، هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به پاراستنی پیرۆزیه‌كانی ئه‌ومانگه‌و، به‌تایبه‌تیش باشداریكردنی مامۆستایانی ئاینی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆزیاتر خزمه‌تكردنی هاۆلاتیان، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌چه‌ند خالێكی گرنگ و هه‌ستیاركرا، كه په‌یوه‌ست بوو به‌چه‌ند دیارده‌یه‌كی نامۆ له‌كۆمه‌ڵگاكه‌مان و، بۆئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین پێشنیار‌و سه‌رنج له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه بۆ بنه‌بڕكردنیان خرانه روو، دواتر كۆبونه‌وه‌كه له كه‌شێكی دۆستانه‌و سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
|