دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌پێی ئامارێك كه بۆ سایت و گۆڤاری په‌یامی زانایان نێردراوه، ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئهمساڵای 2012 دا ( 213 ) كێشه‌و پرسیاری جۆراو جۆر ڕوویان له لێژنه‌ی فه‌توای سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كردووه‌و، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
ئه‌مه‌و، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ( 18 ) كۆنوسی جیابونه‌وه به‌نوسراوی فه‌رمی بۆ دادگاكان كراوه، كه پاش ته‌واو بێ ئومێدی لێژنه‌كه له‌پێكه‌وه ژیان و به‌رده‌وامی دان به ژیانی هاوسه‌رێتی كۆنوسی جیابونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه، هه‌روه‌ها 25 حاڵه‌تی تێكچونی هاوسه‌رێتی هاتۆته لێژنه‌كه‌و، توانیویانه دیسانه‌وه به‌یه‌كیان بگهیهننهوهو، نه‌هێڵن جیابونه‌وه ڕوو بدات له نێوانیاندا،ئه‌مه جگه 27 كێشه‌و پرسیار ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌و كڕین و فرۆشتنی شه‌راكه‌ت كه هه‌بوه‌و، وه‌ڵامی پێویستیان دراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 50 كێشه‌و پرسیار ده‌رباره‌ی عقار و كێشه‌ی زه‌وی و زار هاتۆته لێژنه‌كه‌و، 50 كێشه ده‌رباره‌ی پرسی مووچه‌و مووچه‌ی ئه‌نفالانه هاتۆته لێژنه‌ی فه‌تواو وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌و، 23 كێشه‌ی ته‌ڵاقیش له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا هاتۆته لێژنه‌ی فه‌تواو لای ئه‌وان چاره‌سه‌ری نه‌بووه‌و وه‌ڵامی كهوتوێتیان دراوه‌ته‌وه‌و، ده‌رباره‌ی پرسی میرات و ماڵبهشكردنیش به‌پێی ئه‌و ئاماره له‌و شه‌ش مانگه‌دا (20) كێشه‌ی ماڵ به‌شكردن هه‌بوه‌و، كاری پێویستیان بۆ كراوه‌و، وه‌ڵامی پێویست دراونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد اسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان گوتی: (( ئێمه له لێژنه‌ی فه‌توا هه‌فتانه هه‌موو رۆژانێكی سێ شه‌ممان له‌باره‌گای تایبه‌تی لێژنه‌كه‌مان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار داده‌نیشین و، ده‌رگامان واڵایه بۆ چاره‌سه‌ركردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسه شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان و، كێشه جۆراو جۆره‌كانی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان و، سوپاس بۆ خوا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توانیومانه لهخۆبوردوانهو سه‌ربه‌رزانه وه‌ڵام و چاره‌سه‌ری ته‌واومان هه‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌وپرسیارانه‌ی ڕوویان لهلێژنهكهمان كردووه))، ده‌رباره‌ی به‌ڕێكردنی ئیش و كاره‌كانیان ئه‌و به‌رپرسه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا گوتی: (( له‌پای به‌ڕێك و جوانی ئه‌نجامدانی كاره‌كانمان و، وه‌ڵامه دروسته‌كانمان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌مان له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمه‌وه بۆ هاتۆته‌وه، كه‌مایه‌ی خۆشحاڵی یه بۆ ئێمه وه‌كو لێژنه‌كه‌و سه‌ربه‌رزیشه بۆ گه‌رمیانیان )).
شایانی باسه لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان لێژنه‌یه‌كی فه‌رعی یه‌و، سه‌ر به‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌و، له پێنج ئه‌ندام پێك هاتوون و، یه‌كێكن له لێژنه ههرهكاراكانی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستاندا .