راگه‌یاندنی لقی رانیه:
له به‌رواری 2/7/2012 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (نزا) له‌رانیه، كه‌خێرخواز (حاجی ڕزگار)ی زه‌ڕنگه‌ر دروستی كردووه له‌سه‌رئه‌ركی خۆی‌و، ته‌واوی پێداویستیه‌كانی مزگه‌وتی بۆ دروستكراوه به‌جێگای خوێندنگه‌یه‌كی ئاینیشه‌وه.
شایه‌نی باسه: له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌رێز مامۆستا مه‌لا حسن كانی توویی وه‌ك نوێنه‌ری لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، له به‌رواری 3/7/2012 لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامان و به‌رپرسی ناو چه‌كان و كارگێڕان سازدا.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌تاو دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، به‌رێز به‌رپرسی راگه‌یاندنی، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد، دواتر كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی وڵاتی میسری شیكرده‌وه، پاشان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ی زه‌نگڵ به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، باسی له نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و، گرنگی ئاماده كاری بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه كرد له‌لایه‌ن زانایانه‌وه، پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر زیادكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌كرا، كه بڕیاره بۆ ناوچه‌كان زیاد بكرێ‌و، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌ندامێكی تری بۆ دیاری كرا‌و، سه‌ركه‌وتوانه كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات.
|