دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 4/7/2012 به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وش و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان شاندیكی لقی گه‌رمیانی یه‌كیضتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ساڵه‌ح و مامۆستا مه‌لا عمر فارس كارگێرانی لق و مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا یاسین عیسی حسن یان كرد "و له‌ووته‌یه‌كدا به‌رپرسی لق له‌حاڵ و ته‌ندروستی مامۆستای پرسیی یه‌وه‌و هیوای خواست كه خوای گه‌وره ته‌ندروستی باش كات و ته‌مه‌ن درێژی كات بۆ خزمه‌تی دین و موسوڵمانان ، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره پشتگیری و پشتیوانی یه‌كی بۆ مامۆستای نابراو ده‌ربری ...
له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا یاسین عیسی زۆر خۆشحاڵی خۆی بۆ میواندارییه‌كه‌ی شاندی لق ده‌ربری و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و پشتیوانی و هاوكاری خۆی بۆ لقی زانایان ده‌ربری له‌پێناو خزمه‌ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئاینی و گه‌ل و نیشتماندا ... هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا یاسین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌ربری كه له‌ئێستادا لقی زانایان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا زیندوێتی و تێكه‌ڵاوی و په‌ره‌پێدانی خۆی به‌رده‌وامی پێ ئه‌دا .