دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 5/7/2012 له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بونی به‌رێزمامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كۆبوه‌وه
سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری له ووته‌یه‌كدا به‌ناوی زانایانی ئاینی یه‌وه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ كۆبونه‌وه‌و گوێ گرتنی له زانایانی ئاینی و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له داواكاری و پێشنیاره‌كانیان ، و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خاڵی وه‌كو پێشنیار‌و داوكاری خسته به‌رده‌ستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌وانه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پێشوازی له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی پێش نوێژ و ووتارخوێن بۆ مزگه‌وته‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا به‌خۆبه‌خش یاخود گرێبه‌ست خزمه‌ت ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان چاودێری كردنی فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقاف و مزگه‌وته‌كانی وه‌كو ته‌واوی فه‌رمانگه میری یه‌كانی تری حكومه‌ت به‌پێویست زانی ،
دواتر به‌رێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كدا رۆڵی زانایانی ئاینی به‌گشتی و لقی گه‌رمیانی به‌تایبه‌تی به‌رزنرخاند له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا كه‌رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوه له ته‌واوی پرس و پێشهاته‌كانی سنوره‌كه‌و جێگه‌ی رێز‌و تقدیرو متمانه‌ی حكومه‌ت و جه‌ماوه‌ر بونه‌و پێویسته له‌هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام بن
هه‌رله‌و دیاره‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له زانایانی ئاینی كرد وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كار بۆ بنبركردنی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سلبی و دیارده‌ی نه‌خوازراو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان دوچاری كاره‌ساتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه له‌وانه هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له خراپی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێی و پاك و خاوێن راگرتنی مزگه‌وت و شوێنه‌گشتی یه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له‌زانایانی ئاینی به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه كرد كه كار بۆ گێرانه‌وه‌ی رێز‌و متمانه‌ی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن نه‌ریتی جوانی گه‌وره‌و بچوكی بگێرنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆریان موسوڵمانن و ئاماده‌ی نوێژ‌و ووتاره ئاینی یه‌كانی زانایانی ئاینی ده‌بن هه‌وڵبدرێت ئامۆژگاریان بۆ دڵسۆزی و هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارێتیان بكرێت له راپه‌راندنی ئیش و كار‌و ئه‌ركه‌كانیانداو كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كه‌ن له خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌و به رویه‌كی خۆش و به شێوه‌یه‌كی باش كاری هاوڵاتیان به‌رێ بكه‌ن ... له كۆتایدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له مامۆستایانی ئاینی كرد كه وه‌كو هه‌میشه خه‌مخۆرو په‌رۆشی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بن و هه‌وڵبده‌ن هه‌ر ره‌خنه‌و پێشنیارێكییان هه‌بوو بخه‌نه به‌رده‌ستی ئیداره‌ی سنوره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مومان ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان
پاشان به‌شداربوان ئازادانه ره‌خنه‌و پێشنیار‌و داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد ده‌رباره‌ی بره‌و دان به‌خوێندنگا ئاینی یه‌كان و شوێن و جیگه‌ی شایسته بۆیان و چاودێری كردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كۆنترۆڵكردنی دیارده‌ی مه‌یفرۆشتن و دابین كردنی نه‌سریه بۆ دابین كردنی پێداویستی مزگه‌وته‌كان و ئاسانكاری كردن بۆ فراوانكردنی مزگه‌وته‌كان ، ئه‌مه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیار‌و پێشنیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌و به‌ڵێنی جێ به‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان و هه‌موو جۆره پشتگیری و پشتیوانی یه‌كی پێ دان ...