دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رورای 3/7/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكاكانی گه‌رمیان كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان كاك عومه‌ر به‌كربایه‌فی سه‌رۆكی لق و كاك قاسم به‌رپرسی نوسینگه‌ی كفری سه‌ندیكاكه سه‌ردانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ستافی لقه‌وه پێشوازی كران سه‌ره‌تا به‌رپرسی لقی سه‌ندیكای كرێكاران ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته روو كه خۆی له‌تندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی یه‌كانیان دێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سنوره‌كه هه‌روه‌ها رۆڵی مامۆستایانی ئاینیان به‌رز نرخاند ، له‌ته‌ورێكی تری باسه‌كه‌یاندا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌كرێكارانیان له‌ڕووی شه‌رعه‌وه وروژاند‌و داوای وه‌ڵام و چاره‌سه‌ریان له لقی زانایان كرد
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سوپاسی شاندی میوانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره پشتگیری و هاوكارییه‌كی بۆیان دوپاتكرده‌وه له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا سه‌باره‌ت به پرسه ئاینی یه‌كه‌شیان پرسه‌كه‌یانی ڕووبه‌ڕوی لێژنه‌ی فه‌توای لق كرده‌وه‌و وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه .