راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك/ م.شێخ ابراهیم
رۆژی سێشه‌ممه 3/7/2012 لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان، سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به خولێكی 14 رۆژی هێنا، به ناونیشانی (فێربوونی وتاروتنه‌وه) بۆ هونه‌رو چۆنیه‌تی وتاربێژی، كه بۆ قوتابیانی ئاماده‌ییه ئیسلامیه‌كانی شاره‌كه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌قفی سوننی كه‌ركوك‌و، كۆمه‌ڵێك مامۆستای شاره‌زاو به‌توانا كرابووه‌وه.
ئه‌مه‌و مامۆستا‌و وانه‌بێژانی خوله‌كه بریتی بوون له به‌ڕێزان: مامۆستا فاخیر جابر‌و، مامۆستا حسێن هادی‌و، مامۆستا عزالدین و، ژماره‌یه‌ك مامۆستای دیكه، له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌رده‌می‌و تازه‌كانی وتاری پێشكه‌وتووی ئایینی‌و، چۆنیه‌تی‌و شێوازه‌كانی وتاروتنه‌وه‌و، به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وت.