لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به رۆژووگرتنی كرێكاران ده‌رده‌كات
به‌ناوی خوای گه‌وره میهره‌بان
ده‌رباره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی: ئایا كرێكاران‌و كاسبكاران‌و ئه‌وانه‌ی كاری گران ده‌كه‌ن، دروسته له ره‌مه‌زندا به رۆژوو ببن، یان نا؟ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌م شێوه‌یه فه‌توای ده‌ركرد:
هه‌ر یه‌ك له كرێكار‌و جوتیارو دروێنهچیهكانو كاركه‌رانی خانووبه‌ره وكێڵگهو باغ و كاسبكارانی تر كه ناگونجێ به شه‌و كار بكه‌ن، وه بۆ به‌خێوكردنی خۆیان و خێزانیان پێویستیان به‌و كاره هه‌یه‌و، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتیان نییه، ئیتر ئه‌و كارانه بۆ كرێ بن یان خوڕایی، واجبه شه‌و نیه‌تی ڕۆژووه‌كه بێنن، كه ڕۆژ بووه‌وه هه‌ر كاتێك له ناو رۆژووه‌كه‌یان بێهێز بوون، ئه‌و كاته ده‌توانن رۆژووه‌كه‌یان بشكێنن‌و، له كاتێكی تردا رۆژووه‌كه‌یان قه‌زا بكه‌نه‌وه، به مه‌رجێك بێ رێزی به‌رامبه‌ر ئه‌و مانگه نه‌كه‌ن‌و، به ئاشكرا شت نهخۆنو نه‌خۆنه‌وه، ده‌توانن هه‌موو سووننه‌ته‌كانی دیكه‌ی ره‌مه‌زان بۆ خۆیان بكه‌ن، وه‌ك نوێژی تهراویحو قورئانخوێندن.
هه‌روه‌ك له[تحفة المحتاج ونهاية] و حاشیهكانیدا ڕوون كراونه‌ته‌وه.
ئیبن حه‌جه‌ر له كتێبی توحفهدا ده‌فه‌رموێت: (ويباح تركه لنحو حصاد, اوبناء لنفسه اولِغيره تبرعاً, أوبأجرة وتعذر العمل ليلاً اولم يغنيه فيؤدي لتلفه او نقصه نقصاً لايتغابن به هذا هو الظاهر من كلامهم).
هه‌روه‌ها [شیروانی]ده‌فه‌رموێت: [وظاهر انه يلحق بالحصادين في ذلك سائر أرباب الصنائع المشقة ].
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
10/08/2010