یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان له‌سه‌ر هێنانی دیاری حه‌ج‌و به‌ده‌ل حه‌ج روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/10/2010 : 19:34:07
قه‌باره‌ی فۆنت
كورته‌ی هه‌ردوو فه‌تواكه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

دیاری هێنان
له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌م به‌ڵگانه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دیاریانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی كه‌ روودامان سه‌ختی‌و گرانی‌و ئه‌ركی زیادی دروستكردوه‌ له‌سه‌ر حاجیان شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و هێنان‌و كڕینی باش نی یه‌، ته‌نها پابه‌ند بن به‌ هه‌ندێ‌ دیاری كه‌می بێ ئه‌ركه‌وه‌ باشه‌، بۆیه‌ وه‌ك لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌رجه‌م حاجیانی به‌رێزی كوردستان خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌ كرین و هێنانی دیاری و كه‌ل و په‌ل زیاتر هه‌وڵا بده‌ن خه‌ریك بن به‌ جێ‌ كردنی ئه‌رك وواجباته‌.

به‌ده‌ل حه‌ج
داوا له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ نه‌نێرن بۆ ئه‌وێ‌، هه‌ر كه‌سیش پێ ی خۆشه‌ حه‌ج بۆ مردووه‌كه‌ی یان نه‌خۆشه‌كه‌ی بكرێت با لێره‌وه‌ كه‌سێكی بنێرێت به‌ تایبه‌تی، یا له‌وێ‌ كه‌سه‌ له‌گه‌ڵا خۆی بێت له‌ هه‌موو ئه‌رك و واجباته‌كان .


درێژه‌ی هه‌ردوو فه‌تواكه‌ له‌ خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌.


ده‌رباره‌ی دیاری به‌خشینه‌وه‌ی حاجیان

دیاری حاجیان كاتێ‌ كه‌ له‌سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، تاچه‌نده‌ دروسته‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ئه‌نجام دا دیاری بكڕێت‌و بداته‌ هه‌موو ئه‌وانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن؟

وه‌ڵام:
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ بده‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌رنجی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بده‌ین:

1- ئه‌صڵ له‌ دیاری‌و دیاریداندا ره‌وابونه‌و كارێكی جوانه‌و سوننه‌تێكی دروستی موسڵمانانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (تهادوا تحابوا، فإن الهدية تذهب وحرالصدر) {رواة البيهقي والحاكم}.


2- پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ئامۆژگاری بڕواداران ده‌كات كه‌كه‌س دیاریه‌كان نه‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ‌: (لاتردالهدية، وأجيبوا الداعي، ولاتضربوالمسلمين) {رواة ابو يعلى وابن حبان والبزار، تحاف المهرة 3/121}.
3- له‌ دیاریه‌كاندا سه‌یری گه‌وره‌یی‌و گرانی‌و بچوكی‌و كه‌م به‌هایی ناكرێت، (لو أهدى الي ذراع لقبلت، ولو دعيت الى كراع لاجبت) {رواةالبيهقي في الاداب 1/44}.
بۆیه‌ له‌مه‌ڕ هێنانی دیاری حاجیان‌و زیادبوونی ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ر تاكه‌كان ده‌ڵێین:
1- وه‌رگرتنی دیاری له‌ هه‌موو كاتێكدا ره‌وا نی یه‌ هه‌روه‌ك به‌خشینیشی له‌ هه‌موو كاتێكدا ره‌وا نی یه‌،
2- بڕواداران هه‌ر كارێكی ره‌واو دروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێویسته‌ له‌ سنوری سروشتی ده‌رنه‌چێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ره‌وایه‌ كه‌ له‌سنوری شه‌رعی دابێت، ده‌رچوون له‌و بازنه‌یه‌ ئه‌وكاته‌ شه‌رعی بوون له‌ده‌ست ده‌دات! له‌ فه‌رمووده‌ هاتووه‌ (لا ضرر ولا ضرار) ، ولا يحلُّ مال أمرىْ مسلم إلا بطيب من نفسه .

هه‌ركات گه‌یشته‌ زیان له‌ كه‌سه‌كه‌ ئه‌وكاته‌ كاره‌كه‌ ره‌وابوون له‌ده‌ست ده‌دات.. .. (قال ابن القيم: فإن حكمة الشارع اقتضت رفع الضرر عن المكلفين ما أمكن).
3- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((وما جعل عليكم في الدين من حرج)) هه‌ر شتێك ئه‌رك‌و حه‌ره‌جی دروست كرد له‌ دین ده‌رده‌چێت.
4- هه‌ر كارێك گه‌یشته‌ یه‌ختی‌و گرانی ده‌بێت ئاسانكاری تیا بكرێت.. ..(المشقة تجلب التيسير). {الاشباه والنظائر للسيوطي 10}.
6- كاتی زانایانی ئوصوڵی پێناسه‌ی (ضرر) ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: (الضرر الم القلب والضرب يسمى ضررا وكذلك تفويت المنفعة والشتم والاستخفاف –فاالضرر خلاف النفع){الابهاج للسبكي 3/166}، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: (وهو عام في كل حرج وضرار ضرورة كونه نكرة في سياق النفي) {الاحكام في اصول الاحكام 3/30}.
7- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (( يريد الله بكم اليسر ولا يريد بكم العسر)) البقرة: 185، ئاسانكاری بریتی یه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان‌و سه‌ختیه‌كان.
8- پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (لايؤمن أحدكم حتى يحب لاخيه مايحب لنفسه) رواة مسلم1/67.
9-پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (هدایا العمال غلول) هه‌ركه‌سێك كاربه‌ده‌ستێك بێت دیاریه‌كان نابێ وه‌ربگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومانی بزاوتن له‌ دادپه‌روه‌ری لێ ده‌كرێت، لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌ ره‌واكان به‌ره‌های ره‌وانابن مه‌رجی خۆیان هه‌یه‌.
10- بابه‌تێكی تر هه‌یه‌ ئه‌ویش دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ئیسراف‌و زیاده‌ رۆیی یه‌، به‌ده‌قی چه‌ند ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌یه‌ك ئیسراف ره‌وا نی یه‌، له‌وانه‌:
أ- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((وَلاَ تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ وَلاَ تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ))الاسراء:29.
ب- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((وكُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ)) الاعراف:31.
ج- قال الشاطبي: ( والحاصل ان التفقه في المباح بالنسبة الى الاسراف وعدمه والنحل على ذلك مطلوب وهو شروط تناول المباح) {الموافقات 1/192}، هةروةها دةلَيَن: (وليس في الاسراف حد يوقف دون فيكون راجعا الى الاجتهاد){الموافقات 1/121}.
د- زانایان راڤه‌ی (الاسراف) ده‌كه‌ن به‌: (صرف الشيء فيما ينبغي زائدا على ما ينبغي)، بةلاَم (تبذير) بة: (صرف الشيء فيما لاينبغي)

پێناسه‌ ده‌كه‌ن.
له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌م به‌ڵگانه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دیاریانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی كه‌ روودامان سه‌ختی‌و گرانی‌و ئه‌ركی زیادی دروستكردوه‌ له‌سه‌ر حاجیان شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و هێنان‌و كڕینی باش نی یه‌، ته‌نها پابه‌ند بن به‌ هه‌ندێ‌ دیاری كه‌می بێ ئه‌ركه‌وه‌ باشه‌، بۆیه‌ وه‌ك لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌رجه‌م حاجیانی به‌رێزی كوردستان خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌ كرین و هێنانی دیاری و كه‌ل و په‌ل زیاتر هه‌وڵا بده‌ن خه‌ریك بن به‌ جێ‌ كردنی ئه‌رك وواجباته‌.


به‌ده‌ل حه‌ج
مه‌سه‌له‌ی (به‌ده‌ل حه‌ج) مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ‌و جێگه‌ی بایه‌خه‌، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێ بیه‌وێ (به‌ده‌ل حه‌ج) بنێرێ له‌سه‌ری واجبه‌ به‌ وردی بگه‌ڕێ‌و پرسیار بكا بۆ دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی خواناس‌و بڕوا پێكراو، دروست نی یه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌ك دۆلار بدات به‌ كۆمپانیایه‌ك یا كه‌سێك نه‌یناسێ‌و له‌ وه‌زعی ئاگادار نه‌بێت‌و بڵێت: حه‌جم بۆ بكه‌ له‌ جیاتی فلانه‌ كه‌سی خزمم به‌ ئه‌وه‌نده‌، ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌ ئه‌و حه‌جه‌ نایه‌ته‌ دی‌و جێ‌ به‌جێ‌ نابێت، فه‌رزه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و مردووه‌ یا ئه‌و نه‌خۆشه‌ په‌ك كه‌وتووه‌ لاناچێت.

به‌تایبه‌ت ئیمڕۆ له‌ كوردستانی خۆمان بۆته‌ دیارده‌و عورفێكی خراپ كه‌ كه‌سانێك پاره‌ی خۆیان ئه‌نێرن تا له‌ حیجاز حه‌ج بۆ مردووه‌كانیان یان نه‌خۆشه‌كه‌یان بكڕن.

زۆربه‌ی ئه‌م به‌ده‌ل حه‌جانه‌ جێگه‌ی خۆیان ناگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنیت له‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و كه‌سه‌ جێگه‌ی متمانه‌و بڕوا پێ كردنه‌ یان نا؟ كاره‌كان جێ‌ به‌جێ‌ ئه‌كات یان نا؟ ئایا پاره‌ی له‌چه‌ند كه‌سانی تری وه‌ك تۆ وه‌رنه‌گرتووه‌؟

ئایا ئه‌و نوسینگه‌ كاره‌كه‌ به‌باشی ئه‌نجام ئه‌دات؟ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ تۆ هیچی لێ نازانیت بێجگه‌ له‌وه‌ی نه‌بێت كه‌ دوای حه‌ج وه‌ره‌قه‌یه‌كت ئه‌ده‌نێ كه‌ ئه‌م فڵانه‌ كه‌سه‌ له‌ باتی فلانه‌ كه‌س حه‌جی به‌ جێ‌ گه‌یاند، ئایه‌ له‌واقیعیشدا وابوو؟ دیارنی یه‌.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی سعودیه‌ش ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و نوسینگانه‌ی داخستون‌و قه‌ده‌غه‌ی كردون.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك لێژنه‌ی فه‌توا: داوا له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ نه‌نێرن بۆ ئه‌وێ‌، هه‌ر كه‌سیش پێ ی خۆشه‌ حه‌ج بۆ مردووه‌كه‌ی یان نه‌خۆشه‌كه‌ی بكرێت با لێره‌وه‌ كه‌سێكی بنێرێت به‌ تایبه‌تی، یا له‌وێ‌ كه‌سه‌ له‌گه‌ڵا خۆی بێت له‌ هه‌موو ئه‌رك و واجباته‌كان .

هه‌روه‌ها داوا له‌ مورشیده‌ به‌رێزه‌كان‌و متعهده‌ به‌رێزه‌كانیش ئه‌كه‌ین به‌ هیچ جۆرێك رێگه‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ نه‌ده‌ن، كه‌ به‌ فیڕۆدانی به‌شێكی زۆری سامانی وڵاته‌كه‌مانی تیایه‌‌و! زۆر به‌ی ئه‌و حه‌جانه‌ش كه‌ به‌و شێوه‌ ئه‌كرن و ئه‌نجام ئه‌درێت شوێنی خۆی ناگرێت مه‌رجی ته‌واوی شه‌رعیان تێدا نیه‌.