به‌لای زۆربه‌ی زانایانه‌وه دروسته نیه‌تی رۆژووی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ واجب بهێنی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه دروست نییه، واته دروسته رۆژووی واجبی ره‌مه‌زان قه‌زابكه‌یته‌وه، له هه‌مان كاتدا نیه‌تی سووننه‌تیشت هه‌بێت، به‌ڵام ناكرێ نیه‌تی سوننه‌ت بهێنیت‌و مه‌به‌ستی واجبیشت له ناخدا هه‌بێت.
كه‌واته دروسته ئافره‌تێكی موسڵمان كه رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی نه‌گرتووه له مانگی شه‌شه‌ڵاندا رۆژووه‌كانی قه‌زا بكاته‌وه‌و خێری شه‌شه‌ڵانیشی ده‌گاتێ، هه‌ر بۆیه ته‌نها شه‌ش رۆژه‌كه‌ی ره‌مه‌زان قه‌زا ده‌كاته‌وه خێری شه‌شه‌ڵانیشی بۆ ده‌نووسرێت، چونكه ئه‌و شه‌ش رۆژانه كه‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و مانگه، ئه‌وه‌ش به قیاس كراوه بۆ سه‌ر چوونه ناو مزگه‌وت، كاتێك كه‌سێك ده‌چێته مزگه‌وت دوو ركات به نیه‌تی واجب یان سوننه‌ت ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت، لێره‌دا هه‌م خێری واجب‌و سوننه‌ته‌كه‌ی ده‌گاتێ، هه‌میش خێری سووننه‌تی مزگه‌وتی ده‌گاتێ، چونكه پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت نوێژه‌كه‌ی كردووه.
بوجه‌یریمی له حاشیه‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێت: هه‌ركه له چوونه مزگه‌وتدا دوو ركات یان زیاتر نوێژی كرد، خێری نوێژی مزگه‌وتیشی بۆ حسێب ده‌كرێت، جا ركاعه‌ته‌كان واجب بن یان سوننه‌ت، نیه‌تی مزگه‌وتی له‌گه‌ڵ هێنا بێت یان نا، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی (ئیمامی بوخاری‌و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه) كه ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه چووه مزگه‌وت با دانه‌نیشێت تا دوو ركات ده‌كات)، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانج ئه‌وه‌یه پێش دانیشتن نوێژ بكات، به‌مه‌ش نوێژه ئه‌نجام دراوه.
له باره‌ی رۆژووشه‌وه، ئیمامی سیوتی له (الأشباه والنّظائر/22) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك (بۆ نموونه) له رۆژى عه‌ره‌فه به رۆژوو بوو به نیه‌تی قه‌زا كردنه‌وه یان نه‌زر یان كه‌فاره‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه‌تی سوننه‌تی عه‌ره‌فه‌شی هێنا، بارزی فه‌توای داوه كه رۆژووه‌كه‌ی دروسته‌و خێری هه‌ردووكیشی ده‌گاتێ، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر نیه‌تی سووننه‌تی موتڵه‌ق بهێنێت، ئه‌مه‌شی به سوونه‌تی مزگه‌وت به‌ستۆته‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش به بیرتان بێنینه‌وه، كه ده‌ڵێین خێری شه‌شه‌ڵانیشی ده‌گاتێ، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه خێری ئه‌سڵی سوونه‌ته‌كه‌ی ده‌گاتێ، نه‌ك پاداشتی ته‌واو، (واته كه‌سێك له مانگی شه‌شه‌ڵان نیه‌تی قه‌زاو شه‌شه‌ڵانی هه‌بێت خێری هه‌ردووكیانی ده‌گاتێ، به‌ڵام خێری ئه‌و كه‌سه زیاتره، كه واجبه‌كه‌و سوننه‌ته‌كه به جیا بگرێت)، ئیمامی ره‌مه‌لی له كتێبی (نهایه المحتاج 3/208-209) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له شه‌وال به رۆژوو بوو به نیه‌تیقه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژوو یان نه‌زر یان شتێكی له‌و شێوه‌یه، یان له عاشورا به رۆژوو بوو، ئه‌وه‌ی خێری سوننه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌نووسرێت، هه‌روه‌ك (باوكیشم) خوای لێ رازی بێت فه‌توای پێداوه به هه‌مان شێوه‌ی بارزی‌و ئه‌سفونی‌و ناشری‌و فه‌قیه عه‌لی كوڕی ساڵحی حه‌زره‌می‌و چه‌ند زانای دیكه، به‌ڵام خێری ته‌واوی ئه‌وه‌ی ناگاتێ، كه له دوای ره‌مه‌زانی ته‌واو شه‌شه‌ڵان بگرێت.
خوای پاك‌و بێگه‌رد باشتر ده‌زانێت.
نووسینی: أ. د. عه‌لی جمعه محه‌مه‌د.
وه‌رگێڕانی: جه‌عفه‌ر گوانی |