دوای هاتنه‌پێشی ره‌وشی ئێستای عێراق‌و، رۆییشتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هێڕشێكی ده‌ستدرێژیكاری بۆ سه‌ر خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان، كۆمه‌ڵه پرسیارێكی تایبه‌ت به‌م باره‌وه خرایه روو ده‌رباره‌ی: ئایا دروسته له ره‌مه‌زان به رۆژوو نه‌بن؟، ئایا ده‌توانن نوێژه‌كانیان بۆ كورتی‌و كۆكراوه‌یی ئه‌نجام بده‌ن؟.
دوای تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان وه‌ڵامی هه‌ر دوو پرسیاره‌كه‌ی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه دایه‌وه:
یه‌كه‌م: له كاتی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و پێكداداندا چۆنی پێیان ده‌كرێت ده‌توانن نوێژه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕ ئارام بوو با نوێژه‌كانیان به ته‌واوی له كاتی خۆیدا بكه‌ن، واته به درێژایی رێگه بۆیان دروسته، وه ئه‌گه‌ر ترسی شه‌ڕو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش هه‌بێت به هه‌مان شێوه بۆیان دروسته نوێژه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئارام بوون‌و گرفتێك نه‌ما، ئه‌وا با نوێژه‌كانیان به ته‌واوی له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به رۆژووگرتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، مادام له به‌ره‌ی جه‌نگدان وه‌كو ئه‌وه وایه له سه‌فه‌ردا بن، بگره زیاتر له‌وه‌ش، به‌تایبه‌تی له‌و دۆخه گه‌رمه‌ی تێیكهوتوونه، كه‌واته بۆیان هه‌یه به رۆژوو نهبنو دوایی قه‌زای بكه‌نه‌وه.