راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 5/7/2012ز شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ر پرس و كارگێڕانی لق، به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌نابی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌رێز كامیلی حاجی علی، له‌گه‌ڵ زانایانی ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه.
ئه‌مه‌و شانده‌كه زۆر به گه‌رمی یه‌وه پێشوازی به رێزیان كرد‌و، به راو سه‌رنجی خۆیان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد‌و، داوایانكرد له به رێزیان كه وا پێداگیری پتر بكه ن له پێناو باشتركردنی ژیانی زانایان، به تایبه‌ت پێدانی ده‌رماڵه‌یه‌كی هاوشێوه ی فه رمانبه رانی تر.