دانا مه‌لا حمه‌أمین_گه‌رمیان
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه به‌رواری 11/7/2012 كه‌مپینی داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی ڕێگاوبانه‌كان و دانانی سنورێك بۆ هاتووچۆكردنی تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كان و، پرۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی شاره‌كه، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان ڕێكخست.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمدی ئاوبار به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ربه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه، له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌سایتی زانایاندا گوتی: پاش كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاره‌كه، بڕیاری به‌شداری كردنمان دا وه‌كو زانایانی ئاینی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری شاره‌كه بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانمان، له باره‌ی رێگاوبانه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی شاره‌كه‌و، گواستنه‌وه‌ی رێره‌وی تانكه‌رو بارهه‌ڵگره‌كان رۆشتینه به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و، به‌سوپاسه‌وه قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخانیش به‌ته‌نگ داواكارییه‌كانمانه‌وه هات و، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره پشتگیری یه‌كی بۆ داواكارییه‌كانمان ده‌ربڕی و، به‌داواكاری یاسایی و ئاسایی زانی بۆ باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی شاره‌كه.
شایانی باسه: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان، به‌رپرسی ناوچه‌ی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و، زه‌روره‌تی جێ به‌جێ كردنی داواكاری شاره‌كه‌ی خسته به‌رچاوی كاربه‌ده‌ستانی شار‌و، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌سایتی زانایان رایگه‌یاند: به‌ده‌ر له‌و خاڵانه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاره‌كه، ئێمه وه‌كو زانایانی ئاینی پێشنیاری پرۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی شاره‌كه‌مان خسته‌ڕوو، كه جێگه‌ی خۆشحاڵی جه‌ماوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان بوو.