وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكارو باری ئایینی به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه چه‌ند رێنماییه‌ك له هه‌ردوو بواری پێویستی ئیداری و شه‌رعی بڵاوده‌كاته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
رێنمایه ئیداریه‌كانی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
له‌به‌ر رێز و حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به پێویستی ده‌زانی ئه‌م رێنماییه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات
خاڵه‌كان
1. هیچ چێشتخانه‌یه‌ك و گازینۆیه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی به‌رپرسی یه‌كه‌ی ئیداری سنوره‌كه‌ی نه‌كرێته‌وه
وه پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی پێویسته رووپۆش بكرێت به شیوه‌یه‌كی گونجاو.
2. به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش نه‌كرێت.
3. له‌سه‌رجه‌م بازار و شوێنه گشتییه‌كان خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت.
4. پێویسته شوێنه‌كانی فرۆشتنی مه‌ی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز قه‌ده‌غه بكرێت.
5. گشت كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان پێویسته تایبه‌تمه‌ندی و پیرۆزی ئه‌م مانگه بپارێزن وه شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ پیرۆزی ئه‌م مانگه نه‌گونجێت.
6. داواكارین په‌یوه‌نداران سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
7. رێنمایی تایبه‌ت به مزگه‌وت و مامۆستایانی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌رچووه پێویسته هاوكاری جێبه‌جێبوونی ناوه‌رۆكی بدرێت.
8. هه‌ر مه‌راسیمه‌كی تایبه‌ت به‌م یاده بێت له گشت پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كاندا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یان به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
9. ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه په‌سندكران له لای وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
{خاڵه‌كانی رێنماییه شه‌رعییه‌كانی پێویست بۆ ره‌چاوكردن چالاكییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ساڵی (1433)ی كۆچی (2012) زایینی}
1) پابه‌ندبوون به‌ناوه‌ڕۆكی ئیمساكییهی ئه‌وقاف وه‌ك ساڵانی ڕابردوو ئه‌نجام بدرێت.
2) وه‌عزه‌كانی پاش عه‌سر كاته‌كانی چڕ‌و پڕبن و گونجاوبن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی سودی لێببینێ.
3) مه‌راسیمی نوێژه‌كان و ته‌راویح ته‌نها میكرۆفۆنی ناو مزگه‌وت به‌كار ده‌هێنرێت جگه له‌نوێژی رۆژانی هه‌ینی.
4) كه‌باری پارشێو وه پێش ئیمساك له كاتی شه‌وانی ره‌مه‌زان بۆماوه‌ی دیاریكراو بێت.
5) پاش بانگی عیشا میكرۆفۆنی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت داده‌خرێت تاكاتی ده‌ست پێكردنی كه‌باری پارشێو.
6) شه‌وانی (لیله القدر) له 20 ی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان رێگا ده‌درێت مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ گرنگیدان به چۆنیه‌تی زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه.
7) ته‌نها ئیمام و خه‌تیب یان ئیمام بۆی هه‌یه وه‌عز وپێش نوێژ و ته‌راویح بكات وه غه‌یری منتسبی مزگه‌وت بۆی نییه هیچ جۆره چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات.جگه له حاڵاتی پێویست كه به پرس و ڕای ئه‌م بیت .
8) مه‌ولود یان زیكر كارێكی پیرۆزه په‌یوه‌نده به خه‌ڵكی ناو مزگه‌وته‌كانه و پێویست ناكات بدرێته بڵندگۆی ده‌ره‌وه.
9) ئه‌م ڕێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌بێ جیاوازی.
10) ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ هاوڵاتیان و چۆنیه‌تی راگرتنی حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
11) به‌دواداچونی بینینی مانگ بۆ دیاركردنی رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
چه‌ند خاڵكی تایبه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف
{خاڵه‌كانی پێویست بۆ ره‌چاوكردن چالاكییهكای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ساڵی (1433)ی كۆچی (2012) زایینی}
10) پابه‌ندبوون به‌ناوه‌رۆكی ئیمساكییهی ئه‌وقاف وه‌ك ساڵانی ڕابردوو ئه‌نجام بدرێت.
11) وه‌عزه‌كانی پاش عه‌سر كاته‌كانی چڕ‌و پڕبن و گونجاوبن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سوودی لێببینێ.
12) وتاربێژه به‌رێزه‌كان له وتار‌و وهعزهكانیاندا باس له هاندانی بازرگان و شتومه‌ك فرۆشه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه پیرۆزه نرخی شت و مه‌ك و كاڵاكان هه‌رزان بكرێت و زیاده‌ره‌وی و ئیستیغلال نه‌كرێن چونكه مانگی ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه.
13) ته‌نها میكرۆفۆنی ناو مزگه‌وت به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌راسیمی نوێژه‌كان و ته‌راویح جگه له‌نوێژی رۆژانی هه‌ینی.
14) كه‌باری پارشێو وه پێش ئیمساك له كاتی شه‌وانی ره‌مه‌زان بۆماوه‌ی دیاریكراو بێت وه هه‌وڵ بدرێت یه‌كبخرێت له‌گشت ده‌ڤه‌ره‌كاندا به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافی تا په‌رته‌وازه‌یی و پشێوی دروست نه‌كات.
15) پاش بانگی عیشا میكرۆفۆنی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت داده‌خرێت تاكاتی ده‌ست پێكردنی كه‌باری پارشێو.
16) شه‌وانی (لیله القدر) له 20 ی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان رێگا ده‌درێت مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ گرنگیدان به‌چۆنیه‌تی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه.
17) ته‌نها ئیمام یان ئیمام و خه‌تیب بۆی هه‌یه وه‌عز وپێش نوێژ‌و ته‌راویح بكات وه غه‌یری منتسبی مزگه‌وت بۆی نییه هیچ جۆره چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات.جگه له حاڵاتی پێویست كه به پرسی ئیداره‌ی ئه‌وقاف بێت .
18) مه‌ولود یان زیكر كارێكی پیرۆزه په‌یوه‌نده به خه‌ڵكی ناو مزگه‌وته‌كانه و پێویست ناكات بدرێته بڵندگۆی ده‌ره‌وه.
19) ئه‌م رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌بێ جیاوازی.
10) ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ هاوڵاتیان و چۆنیه‌تی راگرتنی حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
11) به‌دواداچوونی بینینی مانگ بۆ دیاركردنی رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
12) تۆماركردنی وتاری ئایینی پێویست بۆ وه‌عزی ئێواران و پارشێو به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌راتییه‌كانی ئه‌وقاف و ره‌چاوكردنی
دابه‌شكردنی جوگرافی.
13) چاپكردنی (امساكیه)ی پێویست و دابه‌شكردنی بۆ بهرێوهبهراتییهكان و ره‌چاوكردنی جیاوازی كات له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك وه
ئیفادكردنی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پێویست بۆ تۆماركردنی وتاره‌كان.
14) ئه‌نجامدانی زنجیره خوانێك بۆ افگار وده‌عوه‌ت كردنی مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تییه‌كان به‌گوێره‌ی پێویست.
15) ئه‌نجام دانی (3) مێزگردی شایسته وناونیشانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاین و مانگی ره‌مه‌زان به به‌شداریی مامۆستایانی شایسته.
16) تقدیركردنی خه‌رجی و درهخستهی پێویست بۆ ناوه‌رۆكی ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه.
17) نوسینی چه‌ندین دروشمی پێویست كه گوزارشت له‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ن له وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
18) پێویسته ئه‌م رێنماییانه بگاته لای گشت كه‌ناڵ و میدیاكان بۆ پابه‌ندبوون به‌م رێنماییانه.
19) بانگه‌كان له مانگی پیروزی ره‌مه‌زان پیوێسته وه‌ك هاوكاریه‌ك له میدیا‌و كه‌ناڵ و رایدیۆكان په‌خش بكرین
لیژنه‌ی بالای
چالاكییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان
-1433ك