دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، گه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی راست و دروست به نه‌وه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان و، گۆشكردنی منداڵانی كوردستانه‌كه‌مان به باشترین و جوانترین وته‌و كه‌لام و، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، له شاره‌دێی گرده‌گۆزینه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، خولێكی فێربونی قورئانی پیرۆز كرایه‌وه به‌به‌شداری 200 منداڵ و فێرخوازی قورئانی پیرۆز.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه مامۆستا سه‌لام تاوگۆزی تایبه‌ت به‌سایتی زانایان گوتی: لهبهرپێویستی كۆمهڵگاو پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی بۆ منداڵانی شاره‌دێكه له پشوی هاویندا دروست ده‌بێت، كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌مان به‌پێویستزانی، سوپاس بۆ خوا ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵانی شاره‌دێكه به‌شداریان تێدا كردووه، كه خۆی له دووسه‌د منداڵ ده‌بینێته‌وه.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی خوله‌كه‌و بابه‌ته‌كانی خوله‌كه تاوگۆزی زیاتر گوتی: سوپاسی خوا ئه‌كه‌ین، كه خوله‌كه‌مان زۆر به‌باشی ده‌ڕوات و، هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نیه‌و، به‌شداربوانی خوله‌كه‌مان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر چه‌ند گڕوپێكداو، چه‌ند وانهبێژێكمان داناوه بۆ گروپه‌كان و، له‌پاڵ خوێندنی قورئانی پیرۆزدا وانه‌ی په‌روه‌رده‌و رێنماییه ئاینی یه‌كانیش به منداڵان ده‌وترێته‌وه.
ئمه‌و هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 14/7/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیدا خوله‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارو وانه‌بێژان و به‌شداربوانی خوله‌كه‌دا دوان و، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانیه‌كیان پێدان و، بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستی یه‌كانیشیان (90) نه‌وه‌د نوسخه‌ی جوزئی عهمهیان وه‌كو دیاری به‌خشیه به‌شداربوانی خوله‌كه .
له لایه‌كی دیكه‌و، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌حاڵ و گوزه‌رانی مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌یان، سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 13/7/2012 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق‌و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق سه‌ردانی دوو مامۆستای ئاینی ناوچه‌ی خانه‌قینیان كرد.
سه‌ره‌تا، شاندی لق به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌زیاره‌تی ماڵی خوا (عومره) سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله الیاس به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینیان كرد‌و، پیرۆزبایی زیارهتهكهیان لێ كرد،پاشان و هه‌مان ڕۆژ، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا حمزه ابراهیم سه‌یالی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی مونزهریهیان كرد له‌شاری خانه‌قین و، پشتگیری و پشتیوانی لقه‌كه‌یان بۆ دووپاتكرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان مامۆستا نجم و مامۆستا حمزه خۆشحاڵی خۆیان بۆسه‌ردانی شاندی لق ده‌ربڕی .