حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/05/2018 : 12:26:43 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
گرانكردنی نرخی بازار دیارده‌یه‌كی زۆر ناشرینه به تایبه‌تی له‌م مانگه پیرۆزه كاریگه‌ری زۆره له‌سه‌ر خه‌ڵك ... به‌لێ خه‌ڵكان له یاسای ئابوری ئیسلام ئازادن له مامه‌ڵه و كرین و فرۆشتن له‌وانه‌ی كه‌شه‌رع مۆڵه‌تی پێ داون له‌جۆری قازانج و چۆنیه‌تی نرخاندن، خوای گه‌وره ته‌نها به‌خۆی نرخ دانه‌ره(1) به‌ڵام ئه‌م بنه‌مایه ئه‌و كات كاری پێ ده‌كرێ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قامگیرو دادپه‌روه‌رو خۆپارێز، هه‌ر بۆیه گه‌وره‌مان عومه‌ری فاروق (خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت ) نرخی دانا له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خۆی ، دواتر ئه‌وانی له دوای ئه‌وهاتن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاریان كرد له پاش ئه‌و ، بڕوامان وایه كه‌وا گرانكردنی نرخه‌كانی بازار ئه‌گه‌ر به هۆكارێكی ده‌ره‌كی بێت، حكومه‌ت له‌سه‌ریه‌تی كه‌وا هه‌ڵسێت به چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ( لا ضرر ولا ضرار )(2) به مانای نه‌زه‌ر به‌خش به نه‌زه‌ره‌رمه‌ند ، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له كوردستان ئاسوده بێت هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش خه‌ڵكه‌كه دڵنیا بن له دادپه‌وه‌ری یارمه‌تی دانی یه‌كتری هه‌روه‌ها خه‌ڵك هه‌ست بكه‌ن به دڵنیا بونیان له‌سه‌ر خۆراك هه‌روه‌ك چۆن مافی خۆیانه كه دڵنیابن له‌سه‌ر ئاسایشی خۆیان وه‌ڵاتیان ، كه ئه‌م مافانه هۆكارن له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه واجبه ره‌چاوی بكرێت له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و خه‌ڵك به‌یه‌كسانی، بازرگانه‌كانیش پێویسته له‌سه‌ریان له‌خوا بترسن له مامه‌ڵه‌كانیان و له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی كردنه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: ( يا معشر التجار إنكم تبعثون يوم القيامة فجاراً الا من إتقى الله وبرَّ وصدَّق ) (3) ) به مانای :( ئه‌ی كۆمه‌ڵی بازرگانان ئێوه رۆژی قیامه‌تت كه هه‌ڵده‌ستنه‌وه و زیندوو ده‌بنه‌وه گوناهبارن ته‌نها ئه‌وانه‌ی خۆیان پاراستووه به‌خوای چاكه‌كارن و راستگۆن )، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( رحم الله رجلاً سمحاً إذا باع وإذا اشترى واذا اقتضى )(4)، واته: خوا ئه‌و كه‌سه بگرێته‌وه كه نه‌رم و نیان و مامناوه‌ندیه ئه‌گه‌ر بكرێت یان بفرۆشێ یان داوای قه‌رزی خۆی بكاته‌وه . پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت چاوچنوكی بازرگانانی ترساندوه و وریای كردونه‌ته‌وه فه‌رمویه‌تی: ( من دخل في أسعار المسلمين ليغليه عليهم فإنَّ حقا على الله أن يقذفه في جهنم) (5) وفي رواية ( في معظم من النار يوم القيامة ) (6) ، واته: (هه‌ر كه‌سێ ده‌ستكاری بكات له‌نرخی بازاری موسڵمانان و له‌سه‌ریان گران بكات ، به‌راستی خوای گه‌وره فرێی ده‌داته ناو دۆزه‌خ ) له گێرانه‌وه‌یه‌كی تر ده‌فه‌رموێت :. ده‌یخاته ناو ئاگرێكی زۆر گه‌وره رۆژی قیامه‌ت . هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر چاوچنۆكی بازرگانان كارێكی دزی‌و و ناحه‌ز بێت به‌ڵام له مانگی پیرۆز ئه‌م ناشرینیه و گوناهه‌ی زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌یی خۆی هه‌یه كه له ئه‌ژمارنایێ ، واجب و پێویسته له‌سه‌ر ده‌وله‌مه‌ندان خێر و سه‌ده‌قه ببخشنه‌وه له له‌سه‌ر هه‌ژاران و ره‌چاوی بارودۆخیان بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بكه‌ن له‌سه‌ر خه‌لك و نرخ هه‌رزان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان بره‌خسێ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر به‌سه‌ر ببات ، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره بپه‌رستن بۆ ئه‌وه لێ‌خۆش بوون و لێبورده‌یی ئه‌و به‌ده‌ست بێنن، خوای گه‌وره ده‌فه‌روێت ( وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الإثم والعدوان )(7) واته: یارمه‌تی ده‌ری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر خێر‌و چاكه و خۆپاراستن ، به پێچه‌وانه‌ش له‌سه‌ر كاری خراپ و گوناه یارمه‌تی ده‌ری یه‌كتر مه‌بن . وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
په‌ڕاوێزه‌كان:
[1] - رواه ابو داود باسناد صحيح من حديث ان‌س رضى الله ، سنن ابى داود : 5/322 رقم 1451 . 2- وهو في الأصل حديث صحيح لغيره رواه ابن عباس رضى الله عنة مرفوعا . سنن ابن ماجة : 3/432 برقم 2341 ومسند احمد : 3/267 برقم 2867 . 3- رواه ابن ماجة بهذا اللففظ عن رفاعة رضى الله عنه باسناد حسن : 3/277 2146 رواه الترمذى بلفظ آخر باسناد صحيح : 3/507 برقم 1210 . 4- رواه البخارى في صحيحه : 3/57 برقم 2076 من حديث جابر بن عبدالله رضى الله عنه . 5- رواه البيهقى في شعب الأيمان : 13/510 برقم 10701 عن معقل بن يسار رضى الله عنه . 6- رواه ابو داود في المسند : 2/242 برقم 970 ، وأحمد في مستده :33/425 برقم 20313 باسناد جيد ، رواه الحاكم في المستدرك على الصحيحين بلفظ قريب : 2/10 برقم 2168 وسكت عنه الذهبـي في التخليص . 7- الآية 2 من سورة المائدة .
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان 15/5/2018 زاینی – 29 شه‌عبانی 1439 كۆچی
http://www.zanayan.org/partuk/BzargrankrdnLaRamazan1652018.pdf | |