دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
كات ژمێر (5) ی سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 10/7/2012 به‌به‌شداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئسلامی كوردستان، به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ئافره‌تانی گه‌رمیان سیمینارێكی كراوه‌ی بۆ پارێزه‌ر (گۆران محمد علی) له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار رێكخست.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا كۆرگیَڕ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و، پاشان پارێزه‌ر گۆران له میانه‌ی سیمنارهكهیدا تیشكی خسته سه‌ر یاساكانی خێزان و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و، پێدانی هۆشیاری پێویست به‌تاكه‌كانی خێزان و كۆمهڵگاو، پاشان به‌شداربوانی سیمیناره‌كه راوبۆچون و سه‌رنج و تێروانینه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه خسته روو.
شایانی باسه له‌و سیمیناره‌دا به‌رپرسی لقی زانایان له ناوچه‌كه كۆمه‌ڵێك له تێروانینی ئیسلامی خسته‌روو ده‌رباره‌ی ئافره‌تان و مافی ئافره‌ت و ئه‌نجامنه‌دانی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان و ئازار نه‌دانیان .