.....
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) سورة آل عمران:164
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوودو یادی پڕ بەهاو شکۆداری لەدایکبوونی پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت)، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو كوردستانیان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه بووه مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان و وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بۆ مرۆڤایەتی.
رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی کورددا، بۆیەش ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه خه‌ڵك بهجۆشو خرۆشه‌وه، به‌مەراسیم و ئاههنگو خوێندنه‌وه‌ی مهولودو سه‌ڵه‌وات و ئەنجامدانی خێر‌و بەخشینەوەی شیرینی پێشوازی ئەم یادە دەکەن.
بە تێرامان و سوود وەرگرتن لە ژیان و ئهزموونو مێژووی پڕ حیکمەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، گرنگە لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئینسانی هەوڵی جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین و، ئاكارو ره‌وشته به‌رزه‌كانی له هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته بكه‌ین، بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌و، لێبوردهییو پەیامی میانڕەوی و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشانی مرۆڤایەتی و جیهان بده‌ین، لەهەمان کات بنەمای چاکسازی و دیالۆک و دادپەروەری و ئاشتی پێکەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێ بدەین.
ئومیده‌وارین هەمووان ئەم یادە بکەنە چەتری دەست لەملانێی یەکتر لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی نەتەوەیی، جارێكی تر ئه‌م یاده به‌رز رادهگرینو پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، گه‌وره بیكاته مایه‌ی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کورد‌و كوردستان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
7ی10ی2022