بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی 1ی موحەرەمی 1445هیجری سەری ساڵی کۆچی پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی کورد بەتایبەتی دەکەین، بەئومیدی ئەوەی ساڵی تازە ببێتە هاندەرێک بۆ زیاتر گیان بەبەرداکردنی هەستی دینداری و بەخۆداچوونەوەو هەنگاونان بەرەو چاکەکاری و مرۆڤدۆستی.
رووداوی کۆچ وەرچەرخانێکی گرنگی مێژووی مرۆڤایەتی بوو لە پێناو پابەندی ئیمانی و بەجێگەیاندنی فەرمانی خوا‌و پارێزراوی عەقیدەو سەرخستنی رێی خواناسی و عەداڵەت.
کۆچی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لە مەککەی پیرۆز بۆ مەدینە ئەوەمان بیر دەخاتەوە، کە پێویستە خۆشەویستی سەروەرمان بکەینە بناغەی هەنگاونان و بایەخی تەواو بە دینداری و مزگەوت و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بدەین و، هەستی خۆشەویستی خاک و نیشتمان لەبەر چاوو بگرین، هەروەها نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن بە نزیک ببینین.
کۆچ لە میژووی موسڵمانان روداوێکی گەورەو پڕ وانەیە، هێمای رزگاربوونە له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوورو یاسا‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییە، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مان كاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی.
دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەین، دروود بۆ گیانی پاکی پایەبەرزی پێغەمبەرو یاوەرانی کە بوونە سەرمەشقی کۆچ و وەرچەرخانی مێژووی موسڵمانان..
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
18ی تەموزی 2023ز