بە بۆنەی ساڵوەگەڕو یادی پڕ شکۆو شانازی لەدایکبوونی پێغەمبەری سەروەر حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئایینی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ) سورة التوبە:128
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوودو یادی شکۆداری لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزمان ( محمد المصطفى- درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو كوردستانیان به تایبه‌تی و زانايانی میراتگری رسول الله ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه وەک ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان نێردراو وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بۆ مرۆڤایەتی هێنایە کایەوە.
ئەم یادە تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، بۆیە ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه خه‌ڵك بهجۆشو خرۆشه‌وه، به‌مەراسیم و ئاههنگو خوێندنه‌وه‌ی مهولودو سه‌ڵه‌وات و ئەنجامدانی خێر‌و بەخشینەوەی شیرینی پێشوازی ئەم یادە دەکەن، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی کورددا.
گرنگە وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئینسانی هەوڵی جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین و، بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌و، لێبوردهییو پەیامی میانڕەوی و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشانی مرۆڤایەتی و جیهان بده‌ین، لەهەمان کات بنەمای چاکسازی و دیالۆک و دادپەروەری و ئاشتی پێکەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێ بدەین.
دووبارە پیرۆز بێت یادی فەخری کائینات حەزرەتی رسول الله – درودی خوای لێ بێت- خوای گه‌وره بیكاته مایه‌ی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کورد‌و كوردستان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
26ی9ی2023