بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذِكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43).
الحمد لله وكفی، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد المصطفی، وعلی آله وصحبه والتابعين إلى يوم الدين وبعد:
ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا له هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 29 ی شەعبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا - به ئۆنلاین - به مه‌به‌ستی دیاری كردنی رێژەی سەرفیترەو فیدیە و چەند بابەتێكی تر بۆ ئەم ساڵ، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌م باره‌یه‌وه و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی، هەروەها ڕاوێژكردن له گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر له كاری دانەوێڵەدا.. ئەنجومەن گه‌یشتینه ئه‌م فەتوایه بەم خاڵأنەی لای خواره‌وه:
1- سەرفیترەو شێوازی دەركردنی: ئاشكرایە زەكاتی فِطر (سه‌رفیتره) له ساڵی دووه‌می كۆچيدا وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو فەرز كرا له سه‌ر موسڵمانان، وە هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا رۆژوی ره‌مه‌زان واجب كرا، (مغني المحتاج للخطیب (2/62)، شێوازەكەیشی صاعێكە لە خورما یان جۆ یان گەنم و هاوشێوەكانیان لە سەر تێكڕای موسڵمانان: نێر بێت یان مێ، گەورە بێت یان منداڵ، حەزرەتی عبدالله كوری عومه‌ر(خوایان لێ رازی بێت) ئه‌فه‌رموێ: ( فرض رسول الله(صلى الله عليه وسلم) زكاە الفطر صاعاً من تمرٍ أو صاعاً من شعیرٍ علی العبد والحُرّ والذكر واڵانثی والصغیر والكبیر من المسلمین وأمر بها أن تؤدى قبل خروج الناس إلی الصلاة) (الحديث متفق علیه، ينظر: صحيح البخاري(2/161)برقم(1503)، صحیح مسلم(2/677) برقم(984) واللفظ للبخاری)، وە بە گەیشتنی شەوی جەژن واجب دەبێت، واتە هەر كەسێك دوای ئاوابوونی رۆژ وەفاتی كرد لە سەری واجبه و پێویستە بۆی بدرێت، بەڵام ئەگەر دواتر لە دایك بوو لە سەری واجب نییە، هەروەها سوننەتە پێش نوێژی جەژن بدرێت، پێویستە بە بێ هۆ دواى نەخات، ئەگەر دوای خست لە رۆژی جەژن ئەوا گوناهبار دەبێت و پێویستە قەزای بكاتەوە. (المنهاج للنووی مع شرح الخطیب (2/ 111).
2- هه‌ر موسلَمانێك له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی جه‌ژندا باری دارایی ئه‌وه‌نده هه‌بێت كه زیاد بێت له پێداویستی خۆیی و ئه‌وانه‌یش بژێو و خه‌رجیان له سه‌ریه‌تی، ئه‌وا پێویسته سه‌رفیتره بدات، هی خۆی و ئه‌وانه‌ش كه خه‌رجییان ده‌كات. وەك پێشەوا (النووی) دەفەرموێت:"ولا تلزمه الفطرة، ولا تجب إلا علی من فضل عن قوته، وقوت من تلزمه نفقته وقت الوجوب ما یؤدی في الفطرة، فإن لم یفضل عن نفقته شي‌ء لم تلزمه، لأنه غیر قادر". (المجموع شرح المهذب لشيخ الإسلام النووي: (6/ 105).
3- دروسته له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز زه‌كاتی سه‌ر فیتره ده‌ر بكرێت: پێشه‌وامان ئیمامی شافعی (رحمه الله) به‌لایه‌وه دروسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه بدرێت و كێشه نییه، باشترین كاتیش له دوایی پازده‌ی ره‌مه‌زانه، چونكه فه‌رموده‌ی: " أغنوهم عن طواف هذا اليوم " رواه البیهقی فی السنن الكبری وفي ذيله الجوهر النقي (4/ 175) برقم (7990) من حديث ابن عمر(رضي الله عنهما) والدار قطني في سننه (5/ 404)برقم(2157) وابن وهب في الجامع (1/ 115) برقم(194). واته: هه‌ژران بێ نیاز بكه‌ن له ڕۆژی جه‌ژندا له گه‌ڕان و سوڕان به دوای ژیاندا؛ ئاشكراشه ته‌نها شه‌وی جه‌ژن ئه‌م بێنیازكردنه پێكنایه‌ت، به تایبه‌ت له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه پێداویستیه‌كانی ژیان زیادیانكردووه، بۆیه ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژن ئه‌م سه‌رفیتره‌یه بدرێت بە كەسانی موستەحەق. به‌ڵام وەك گوتمان باش نییە بخرێته دوای نوێژی جه‌ژنەوە مەگەر بەهانەیەكی دروست هەبێت، حەرامیشە لە رۆژەكەی دوا بخرێت، چونكە ئەو مەبەستەی كە لە بۆی تەشریع كراوە دەفەوتێت، كە بریتییە لە بەشداری كردنی هەژاران لە خۆشی جەژندا. (مغنی المحتاج للشربيني (2/111).
4- سه‌رفیتره له چی بدرێت؟ جه‌ماوه‌ری زانایان (شافعییه‌كان، مالكییه‌كان، حه‌نبه‌لییه‌كان ) ڕایان وایه پێویستە قوت بێت واته: گه‌نم و دانه‌وێله، به‌ڵام له لای مەزهەبی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه و هاوه‌ڵانی و(متأخرین) ی زانایانی مەزهەبی ئيمامى شافیعی دروسته له جیاتی قوت قیمەت و نرخه‌كه‌ی بدرێت ، واته: پاره بدرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕای پێشەوایان سوفیانی سه‌وری و حه‌سه‌نی به‌سری و عومه‌ری كوری عبد العزیز و ئیمامی بوخاریە. پێشەوایان: (اسحاق و أبو ثور) یش فەرمویانە: لە كاتی زەرورەت و پێویستیدا دروسته. قال الإمام النووي: " لا تجزئ القيمة في الفطرة عندنا، وبه قال مالك وأحمد وابن المنذر، وقال أبو حنيفة يجوز وحكاه ابن المنذر عن الحسن البصري وعمر بن عبد العزيز والثوري، قال وقال اسحق وأبو ثور:لا تجزئ إلا عند الضرورة" المجموع شرح المهذب لشيخ الإسلام النووي(6/144).
كه‌وا بوو ئه‌صل قوته (گه‌نم و جۆ و برنج و دانه‌وێله)، به‌ڵام زانایان فه‌رمویانه: ( یجوز أنْ یعدل عنه إلی إخراج القیمة لضرورة أو حاجة أو مصلحة راجحة فیجزئ حینئذ) واته: دروسته له جیاتی قوت پاره بدرێت له كاتی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا، جا به هۆی ئه‌وه‌ی بار وگوزه‌رانی خه‌لك زۆر گۆرانكاری به سه‌ردا هاتووه خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ست كورت له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا وه‌كو پێویست سوودمه‌ند نابن له دانەوێڵە بەراورد لە سود وەرگرتنیان لە پارە، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه به ده‌ركردنی خوارده‌مه‌نی لە ئێستادا بە تەواوەتی نایه‌ته‌دی، هه‌ربۆیه :
ئه‌نجومه‌نی بالاّی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به موسولمانانی خه‌لكی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت بێ هیچ گومان و دوو دڵییه‌ك دروسته زه‌كاتی سهرفیترهكانیان به پاره بده‌ن به هه‌ژاران له بڕی دانهوێلَهكان، كه‌وا بوو هه‌موو تاكێك موسولمان ئازاده له وه‌ی گه‌نم و دانه‌وێله بدات له جیاتی سه‌رفیتره یان پاره، له‌سه‌ر ڕای ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه و زانایانی (متأخرین)ی مەزهەبی خۆمان به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی. وە بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی دروستى دەركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به پاره، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌توای ژماره (9)مان له ساڵی 2017 له سایتی زانایان به‌شی فه‌توا ( www.zanayan.org) كە پێشتر روونمان كردووەتەوە.
5- چه‌ند بدرێت بۆ سه‌رفیتره؟ ئه‌وه‌ی گه‌نم یا جۆ یا برنج ئه‌دات واته( قوت)، ئه‌ندازه‌ی واجبـی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر مرۆڤێكی گه‌وره یا بچوك، پیاو یا ئافره‌ت، یه‌ك صاعه له قوتی غاڵبـی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رفیتره‌ی تێدا له سه ر واجب بووه، كێشی یه‌ك صاع ده‌كاته نزیكه‌ی(2,420 دووكیلۆ و چوارسهدوبیست گرام)، ئه‌وانەیش بە پاره سەرفیترەكانیان دەدەن پێویستە لة بابى ئيحتيات و باشتر: بۆ هه‌ر كه‌سێك ( 2,500 دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دیناری عێراقی) بدەن.
6- فیدیه‌ی ره‌مه‌زان: ئه‌و كەسه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر، ئیتر به هۆكاری پیری، یا نه‌خۆشی، یاخود سكپری و شیردان، وه یا به هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی تر فیدیه‌ی له‌سه‌ر پێویست بووه، بۆ هه‌ر رۆژێك (2500 دوو ههزارپێنج سه‌د دیناری عێراقی)یە بە هەمان ئەندازەی سه‌رفیتره، بە پێی فەتوای خاڵی چوارەمان، وه بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (75,000 حه‌فتا و پێنج هه‌زاردینار) عێراقی ده‌كات.
7- سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین: ئه‌وا له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژین بڕی چه‌ند دیاری كرا بۆ سه‌رفیتره ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بدات، وه ده‌توانێت له كوردستانیش وه‌كیل بگرێت به‌پێ ی ئه‌و بڕه‌ی كه له‌و ولاته‌ی تێیدا ئه‌ژیت بۆی بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر له ولاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره له‌و وڵاته دیاری نه‌كرا بوو وه‌یا نه‌یئه‌زانی، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك له 10000 ده هه زار دیناری عیراقی بدات زیاتریش بێت باشترە .
(والله سبحانه وتعالی أعلم)
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان
هەولێر/ 29 ی شەعبان 1441 هـ
23/4/2020م = 3ی بانەمەڕِ 2720ك