حوكمی مامه‌ڵه كردن به دراوه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك: ( بت كۆین، پای كۆین، ... هتد)
قال الله تعالی: ({فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سوره النحل: 43).
الحمد لله والصلاه والسلام علی سیدنا رسول الله وعلی آله وصحبه والتابعین بإحسان له‌م إلی یوم ا‌لدین:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له به‌رواری 5/4/2018 مامه‌ڵكردنی به دراوی (وه‌ن كۆین) به حه‌رام دانا، چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن كرا سه‌باره‌ت به هاوشێوه‌كانی ئه‌م جۆره دراوه وه‌ك( بت كۆین، پای كۆین.. هتد)، ئه‌نجومه‌نمان له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 17/شه‌ووالی/1441ه = 10/6/2020م به پێویستی زانی حوكمی شه‌رعی بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره دراوه ئه‌لیكترۆنیانه بۆ موسوڵمانان ڕوون بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان به گشتی حوكمی ئه‌و دراوانه‌ی ئێستا له بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت وهه‌ر دراوێكی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنی دیكه‌ش كه داهاتوودا په‌یدا ده‌بێت بزانن .
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی دراوی ئه‌لیكترۆنی شفره‌دار: بریتیه له‌و دراوه ئه‌لیكترۆنیه ژماره‌ییه‌ی كه زۆر وردی ڕێك خراوه‌و هیچ بوونێكی فیزیایی وماددی له واقیعدا نییه.
وێنه‌ی زۆرینه له ده‌ر كردنی ئه‌م دراوه ئه‌وه‌یه كه ده‌رده‌هێنرێت له‌ڕێگه‌ی كردارێكه‌وه كه پێی ده‌وترێت: (به كانزایی كردنی دراو). به‌شێوه‌یه‌ك پشت ده‌به‌ستێت له گشت قۆناغه‌كانیدا به‌چه‌ند ئامێرێكی ژمێریاری ئه‌لیكترۆنی خاوه‌ن لێكدانه‌وه‌ی خێرا، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ند به‌نامه‌یه‌كی دیاریكراوی به‌ستراوه به‌تۆڕی جیهانی زانیارییه‌وه (الانترنیت) .
دووه‌م: جیاوازی له‌نێوان ئه‌م جۆره دراوانهو دراوه كاغه‌زییه‌كان:
1. زۆربه‌ی كات دراوی كاغه‌زی ته‌نها له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ته دان پێدانراوهكانهوه ده‌رده‌چێت، به پێچه‌وانه‌ی دراوه ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه، كه‌واته پاڵپشتێكی یاسایی نییه .
2. نرخی ئه‌و دراوانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو به‌رزو نزمی ده‌كات، وه كاریگه‌ر ده‌بێت به گۆڕانكارییه زۆره‌كانی بازار، به‌هۆی نه‌بوونی بنكه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ نرخ پێدان و ئاڵ‌و گۆڕ پێكردنی و نرخ بۆدانانی، وه نه‌بوونی هیچ بنكه‌یه‌ك بۆ چاودێری كردنی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی زۆر بوونی "سیولهكهی" له بازاره‌كاندا، و پاڵپشتی نه‌كراوه به‌هیچ دراوێكی به‌هێز، بۆیه به هۆی ئه‌و مه‌ترسییه زۆرانه‌وه نزیكه له قومارو یانسیبه‌وه كه له شه‌ریعه‌تدا حه‌رام كراوه . خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (سوره البقره:90).
به‌ڵام له‌كاتێكدا به‌زۆری دراوی كاغه‌زی كاریگه‌ر بوونه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیداره به به‌هێزی ئابوری ده‌وڵه‌ت و بێهێز بوونیه‌وه.
3. ئه‌م جۆره دراو و پاره‌یه له هیچ درووست كراوه و، دانه‌پۆشراوه به‌زێر یان به‌زیو"له به‌رانبه‌ریدا زێڕ یان زیو دانه‌نراوه" وه‌ك دراوه كاغه‌زییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كان له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌توانن له‌رێگای ئه‌م دراوه وه‌همیه‌وه كه هیچ بوونێكی ڕاسته‌قینه‌ی نییه ده‌ست به‌سه‌ر ئابوری جیهاندا بگرن.
4. ئه‌م جۆره دراوه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌وه له‌ژینگه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی شفره داردا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، واته هیچ بوونێكی نییه له واقعدا و هیچ به‌رجه‌سته‌ییه‌كی نییه به پێچه‌وانه‌ی دراوی كاغه‌زی.
5. چه‌ندین ترسناكی زۆر و گومانی ڕوون ده‌وره‌ی ئه‌م دراوه‌یان داوه، وه‌ك نه‌بوونی دانپێدانانی یاسایی و، نه‌بوونی داڕشته بۆ ده‌ستاو ده‌ست پێكردنی و، نه‌بوونی چاو دێری به‌سه‌ریه‌وه، واته ده‌گونجێت ده‌ستاو ده‌ستی پێ بكرێت به‌رێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی گوماناوی.
سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دراوه:
1. كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری تاك و گشتی.
2. زیان به هاوسه‌نگی بازاڕ و مانا و مه‌به‌ستی كاركردن ده‌گه‌یه‌نێت.
3. ئه‌و كه‌سه‌ی كه كار به‌م دراوه ده‌كات هیچ پارێزراوییهكی یاسایی و چاودێرێكی نییه دراوه‌كه‌ی بۆ بپارێزێت.
4. ئه‌م جۆره دراوه كار پێكردنی نادیاری و زیان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ له‌خۆ ده‌گرێت له به‌ها و پێوه‌ر و ده‌ستاو ده‌ست پێكردنیدا.
5. به‌كار هێنانی سه‌رده‌كێشێت بۆ ترسناكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی تاك و ده‌وڵه‌تدا.
6. یه‌كه(وحده) و پێوه‌ری ژماردنی ئه‌و دراوانه بێ بنه‌ماو دانه‌پۆشراون به بنه‌ما به‌رجه‌سته داراییه جێگیره‌كان.
چواره‌م: حوكمی شه‌رعی مامه‌ڵه‌كردن به‌م جۆره دراوانه:
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕوون كردنه‌وانه‌ی لهخاڵكانی سه‌ره‌وه‌دا باسمان كرد سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه كردن به‌م دراوانه به‌گشتی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه مامه‌ڵه كردن به‌م دراوانه له ئێستادا و به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه حه‌رامه، له به‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕون و ئاشكرا له‌وانه:
- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ.. الآية] ( سورة البقرة: الآية: 188) واته: نه‌چن ماڵ وسامانه‌كانتان له نێوان یه‌كتری به بێ به‌رامبه‌ر و بێ بنه‌ما بخۆن.
- هه‌روه پێغه‌مبه‌ری خودا له فه‌رموده‌كانیدا هه‌موو جۆره‌كانی فێڵ كردن و نادیاری له مامه‌ڵه‌كاندا حه‌رام كردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا) رواه مسلم
- ئه‌م جۆره دراوانه و مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تن كه یه‌كێك له‌و مه‌به‌سته باڵایانه پاریزگاری كردنه له ماڵ و سامان به هه‌موو جۆره‌كانی پارێزگاریكردن.
وه‌ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی سه‌رده‌م و ناوه‌نده متمانه پێكراوهكانی فه‌توا یه له جیهانی ئیسلامی‌دا .
(والله تعالی أعلم)
وصلی الله علی سیدنا محمد وآله وصحبه والحمد لله أولا وآخرا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان
2/ذو القعده/1441ه = 23/6/2020م = 2/ پوشپه‌ڕ/ 2720ك
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=214&scheme=