قال تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سوره النحل: 43)
الحمد لله، والصلاه والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
پوختەی فەتوا
یەكەم: ڕێژەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك لەئەمساڵدا (3000) سێ هەزار دینار دەبێت.
دووەم: ئەندازەی فیدیەی بەرۆژوو نەبوون بۆ هەر رۆژێك (3000) سێ هەزار دینار دەبێت.
سێیەم: ئەندازەی ئەو پارەی زەکاتی تێدا واجبە (نیصابی زەكات) بریتییە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار، واتە: هەر کەسێك (حەوت ملیۆن دیناری عێراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی بە زەکات بدات بە هەژارو كەم دەرامەتان.
(درێژەی فەتوا)
1- سەرفیترەو شێوازی دەركردنی: ئاشكرایە زەكاتی فِطر (سه‌رفیتره) له ساڵی دووه‌می كۆچيدا وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو فەرز كرا له سه‌ر موسڵمانان، وە هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا رۆژوی ره‌مه‌زان واجب كرا، (مغني المحتاج للخطیب (2/62)، شێوازەكەیشی صاعێكە لە خورما یان جۆ یان گەنم و هاوشێوەكانیان لە سەر تێكڕای موسڵمانان: نێر بێت یان مێ، گەورە بێت یان منداڵ، حەزرەتی عبدالله كوری عومه‌ر(خوایان لێ رازی بێت) ئه‌فه‌رموێ: ( فرض رسول الله(صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر صاعاً من تمرٍ أو صاعاً من شعیرٍ علی العبد والحُرّ والذكر واڵانثی والصغیر والكبیر من المسلمین وأمر بها أن تؤدى قبل خروج الناس إلی الصلاة) (الحديث متفق علیه، ينظر: صحيح البخاري(2/161)برقم(1503)، صحیح مسلم(2/677) برقم(984) واللفظ للبخاري)، وە بە گەیشتنی شەوی جەژن واجب دەبێت، واتە: هەر كەسێك دوای ئاوابوونی رۆژ وەفاتی كرد، لە سەری واجبه و پێویستە بۆی بدرێت، بەڵام ئەگەر دواتر لە دایك بوو لە سەری واجب نییە، هەروەها سوننەتە ئەو فەریزەیە پێش نوێژی جەژن بدرێت، پێویستە بە بێ هۆ دواى نەخات، ئەگەر دوای خست لە رۆژی جەژن ئەوا گوناهبار دەبێت و پێویستە قەزای بكاتەوە. (المنهاج للنووی مع شرح الخطیب: (2/ 111).
2- هه‌ر موسوڵمانێك له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی جه‌ژندا باری دارایی ئه‌وه‌نده هه‌بێت كه زیاد بێت له پێداویستی خۆیی و ئه‌وانه‌یش بژێو و خه‌رجیان له سه‌ریه‌تی، ئه‌وا پێویسته سه‌رفیتره بدات، هی خۆی و ئه‌وانه‌ش كه خه‌رجییان ده‌كات. وەك پێشەوا (النووی) دەفەرموێت:" ولا تجب إلا علی من فضل عن قوته، وقوت من تلزمُه نفقتُه وقت الوجوب ما یُؤدی في الفطرة، فإن لم یفضل عن نفقته شي‌ء لم تلزمه، لأنه غیر قادر". (المجموع شرح المهذب لشيخ الإسلام النووي: (6/ 105).
3- دروسته له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز زه‌كاتی سه‌ر فیتره ده‌ر بكرێت: پێشه‌وامان ئیمامی شافعی (رحمه الله) به‌لایه‌وه دروسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه بدرێت و كێشه نییه، باشترین كاتیش له دوای پازده‌ی ڕه‌مه‌زانه، لەبەر فه‌رموده‌ی: " أغنوهم عن طواف هذا اليوم " (رواه البیهقي فی السنن الكبری وفي ذيله الجوهر النقي (4/ 175) برقم (7990) من حديث ابن عمر(رضي الله عنهما) والدار قطني في سننه (5/ 404)برقم(2157) وابن وهب في الجامع (1/115) برقم(194). واته: هه‌ژارن بێ نیاز بكه‌ن له ڕۆژی جه‌ژندا له گه‌ڕان و سوڕان به دوای ژیاندا؛ ئاشكراشه بە ته‌نها شه‌وی جه‌ژن ئه‌م بێنیازكردنه پێكنایه‌ت، به تایبه‌ت له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه پێداویستیه‌كانی ژیان زیادیان كردووه، بۆیه ده‌كرێت چه‌ند ڕۆژێك پێش جه‌ژن ئه‌م سه‌رفیتره‌یه بدرێت بە كەسانی موستەحەق. به‌ڵام وەك ووتمان باش نییە بخرێته دوای نوێژی جه‌ژنەوە مەگەر بەهانەیەكی دروست هەبێت، حەرامیشە لە ڕۆژەكەی دوا بخرێت، چونكە ئەو مەبەستەی كە بۆی تەشریع كراوە دەفەوتێت، كە بریتییە لە بەشداری كردنی هەژاران لە خۆشی جەژندا. (مغني المحتاج للشربيني (2/111).
4- سه‌رفیتره له چی بدرێت؟ جه‌ماوه‌ری زانایان (شافعییه‌كان، مالكییه‌كان، حه‌نبه‌لییه‌كان ) ڕایان وایه پێویستە قوت بێت واته: گه‌نم و دانه‌وێله، به‌ڵام له لای مەزهەبی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه و هاوه‌ڵانی و هەندێك (متأخرین) ی زانایانی مەزهەبی ئيمامى شافیعی دروسته له جیاتی قوت قیمەت و نرخه‌كه‌ی بدرێت، واته: پاره بدرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕای پێشەوایان سوفیانی سه‌وری و حه‌سه‌نی به‌سری و عومه‌ری كوری عبد العزیز و ئیمامی بوخاريیە. پێشەوایان: (اسحاق و أبو ثور) یش فەرمویانە: لە كاتی زەرورەت و پێویستیدا دروسته نرخى قوتەكە بدرێت. قال الإمام النووي: " لا تجزئ القيمة في الفطرة عندنا، وبه قال مالك وأحمد وابن المنذر، وقال أبو حنيفة يجوز وحكاه ابن المنذر عن الحسن البصري وعمر بن عبد العزيز والثوري، قال وقال اسحق وأبو ثور:لا تجزئ إلا عند الضرورة" المجموع شرح المهذب لشيخ الإسلام النووي: (6/144).
كه‌وابوو ئه‌صل قوته (گه‌نم و جۆ و برنج و.. دانه‌وێله)، به‌ڵام زانایان فه‌رمویانه: ( یجوز أنْ یعدل عنه إلی إخراج القیمة لضرورة أو حاجة أو مصلحة راجحة فیجزئ حینئذ) واته: دروسته له جیاتی قوت پاره بدرێت له كاتی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا، جا به هۆی ئه‌وه‌ی بار وگوزه‌رانی خه‌لك زۆر گۆرانكاری به سه‌ردا هاتووه، خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ست كورت له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا وه‌كو پێویست سوودمه‌ند نابن له دانەوێڵە، بەراورد بە سود وەرگرتنیان لە پارە بۆ پێداویستییەكانی زەروری ژیانیان، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه به ده‌ركردنی خوارده‌مه‌نی لە ئێستادا بە تەواوەتی نایه‌ته‌دی، هه‌ربۆیه :
ئه‌نجومه‌نی بالاّی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به موسوڵمانانی خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت بێ هیچ گومان و دوودڵییه‌ك دروسته زه‌كاتی سهرفیترهكانیان به پاره بده‌ن به هه‌ژاران له بری دانهوێلَهكان، كه‌وا بوو هه‌موو تاكێكی موسولمان ئازاده له وه‌ی گه‌نم و دانه‌وێله بدات له جیاتی سه‌رفیتره یان پاره، له‌سه‌ر ڕای ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه و زانایانی (متأخرین)ی مەزهەبی خۆمان به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی. وە بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی دروستى دەركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به پاره، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌توای ژماره (9)مان له ساڵی 2017 له سایتی زانایان به‌شی فه‌توا ( www.zanayan.org) كە لەوێ بە دوور و درێژی روونمان كردووەتەوە.
5- چه‌ند بدرێت بۆ سه‌رفیتره؟ ئه‌وه‌ی گه‌نم یا برنج یا جۆ ئه‌دات واته( قوت)، ئه‌ندازه‌ی واجبـی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر مرۆڤێكی گه‌وره یا بچوك، پیاو یا ئافره‌ت، یه‌ك صاعه له قوتی غاڵبـی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رفیتره‌ی تێدا له سه ر واجب بووه، كێشی یه‌ك صاع ده‌كاته نزیكه‌ی(2,420 دووكیلۆ و چوارسه‌دو بیست گرام)، بە ئیحتیاتەوە لە سەر مەزهەبی ئیمامی شافیعی. وە ئه‌وانەیش دەیانەوێت بە پاره سەرفیترەكانیان بدەن چونكە لای ئیمامی شافیعی قیمەت دروست نییە، پێویستە بچنە سەر ڕای ئیمام ئەبو حەنیفە و قیمەتی نيو صاع بدەن. كە لەلای ئەو كێشی یەك صاع دەكاتە (3,630 سێ كیلۆ و شەش سەدو سی گرام بە ئیحتیاتەوە) بە ڵام كە بە گەنم یان برنج قرسێنرا ئەوە نیوەی ئەو ئەندازەیە واجب دەبێت كە دەكاتە قیمەتی (1,8,15 كیلۆیەك وهەشسەد و پازدە گرام بە ئیحتیاتەوە) بڕوانە شەریعەتی ئیسلام (1/197) روناكى رب العالمين: (2/ 229).
وە ئەنجومەنی باڵای فەتوا دوای ڕاوێژ لەگەڵ خەڵكی پسپۆڕ و بە ئیحتیاتەوە بۆ هه‌ر كه‌سێك بۆ ئەمساڵ بڕی: (3000 سێ هه‌زاردیناری عێراقی) دیاری كردووە.
6- فیدیه‌ی ره‌مه‌زان: ئه‌و كەسه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر، ئیتر به هۆكاری پیری، یا نه‌خۆشی، یاخود دووگیانی و شیردان، وه یا به هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی تر فیدیه‌ی له‌سه‌ر واحب بووه، بۆ هه‌ر رۆژێك لە سەر مەزهەبی ئیمامی شافیعی پێویستە موددێك خواردەمەنی بببەخشێت كە ئەندازەكەی دەكاتە (600 شەشسەد گرام) و بۆ هەر سی ڕۆژەكەی ڕەمەزان دەكاتە (18 هەژدە كیلۆ). وە ئه‌وانەیش دەیانەوێت بە پاره فیدیەكانیان بدەن چونكە لای ئیمامی شافیعی قیمەت دروست نییە، پێویستە بچنە سەر ڕای ئیمامی ئەبو حەنیفە كه لەلای ئەو فیدیەی ڕۆژوو وەك زەكاتی سەرفیترەیە و ئەگەر برنج یان گەنم بقرسێنێت پێویستە قیمەتی (1,8,15 كیلۆیەك وهەشسەد و پازدە گرام) برنج یان گەنم ببەخشێت، كە ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە ئیحتیاتەوە: بۆ هه‌ر كه‌سێك قرساندوویەتی بە (3000 سێ هه‌زاردیناری عێراقی).یە بە هەمان ئەندازەی سه‌رفیتره، وه بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (90,000 نەوەد هه‌زاردینار عێراقی) ده‌كات. وە ئەو هاوڵاتیانەی كە بە مەزهەبی ئیمامی شافیعی فیدیەكانیان دەدەن ناتوانن لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان فیدیەی هەموو مانگەكە بدەن لە جیاتی هەموو مانگەكە، بەڵام ئەگەر چوونە سەر ڕای ئیمامی ئەبو حەنیفەو بە پارە فیدیەیان دا ئەوە دەتوانن هەر لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە فیدیەی هەموو مانگەكەیان بە پارە ببەخشن.
7- سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین: ئه‌وا له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژین بڕی چه‌ند دیاری كرا بۆ سه‌رفیتره ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بدات، وه ده‌توانێت له كوردستانیش وه‌كیل بگرێت به‌پێ ی ئه‌و بڕه‌ی كه له‌و ولاته‌ی تێیدا ئه‌ژیت بۆی بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر له وڵاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره له‌و وڵاته دیاری نه‌كرا بوو وه‌یا نه‌یئه‌زانی، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك له 10000 ده هه زار دیناری عیراقی بدات زیاتریش بێت باشترە.
8- سەبارەت بە نیصابی زەكات: ئەنجومەنی باڵای فەتوا دوای ڕاویژ لەگەڵ زێڕنگرەكان و خەڵكی تایبەتمەند بڕیاریدا كە ئەندازەی ئەو پارەی زەکاتی تێدا واجبە (نیصابی زەكات) بۆ ئەمساڵ بریتیە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار، واتە: هەر کەسێك (حەوت ملیۆن دیناری عێراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی بە زەکات بدات بە هەژار ونەداران وئەو صینفانەی كە زەكاتیان پی دەدرێت.
9ـ فەتوای ریژەو نیسابی زەكات بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن دراوە كە پێیان وايە نرخاندنی پارە بە زێڕ بكرێت باشترە بۆ هەژاران، لە بەر ئەوەی نرخی زیو لەم سەردەمەدا زۆر لە پاشەوەیە بە بەراورد به نرخی زێڕ، ئەگەر بە زێڕ پارەكە نرخێنرا ئەوا هەژاران تەنها زەكات وەردەگرن و زەكات نادەن، هەروەها ئەگەر بە زیو بێت لە كەتر لە نۆسەد هەزار ديناردا زەكات واجب دەبێت كە ئەو كات كەسێك ئەو بڕە پارەی هەبێت بە دەوڵەمەند هەژمار دەكرێت، ناكرێت زەكاتیش بدات و زەكاتیش وەرگرێت لە كاتێكدا ئەو بڕە پارە مرۆژی پێ دەوڵەمەند نابێت بۆ ئەم سەردەمە كە پێداویستییەكانی ژیان زۆر گران و هەمە چەشنەن. هەروەها لە ئێستادا رەصیدی دەولەتان و قیمەتی جیهانی پارە بە زێڕە.
والله تعالى أعلم
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
23/ شعبان/1432ه=
6/ نیسان/2021م=
17/خاكه‌لێوه 2721ك